هێنانە پێشەوەی ئەم یاسایە لەم کاتەدا لەلایەن گۆڕانەوە شتێکی ئاسایی نیە بەتایبەت کە پارتیش پڕۆژەیەکی هاوشێوەی پرۆژەکەی گۆڕانی ئامادەکردبو، ناکرێت ئەمە سوتفەبێت. بەپێی زانیارییەکانی من لەئێستادا ئەم مەسەلەیە ناکۆکییەکی گەورەی لەناو جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دروستکردوە و داوائەکەن لەبارەی هۆکاری هێنانە پێشەوەی ئەم یاسایەو بایەخ و قازانجەکانی بۆ گۆڕان لەم کاتەدا ڕونکردنەوەیان پێبدەن ،پرسیاری ئەوەشیان هەیە چۆن ئەکرێت لەپرسێکی واگرنگدا حساب بۆ جڤاتی نیشتمانی نەکرێت کە شوێنی دروستکردنی بڕیاری سیاسی بزوتنەوەکەیە. […]

لە هەرێمی کوردستاندا، فاشیزم وەک سیستەم ئیش دەکات، تەنها ئایدیۆلۆژیایەک نییە. ئەو سیستەمی فاشیزمە، هەڵقوڵاوی مێژوی بزاڤی کوردایەتییە و لە ململانێکانی نێوان ئیبڕاهیم و ئەحمەد و مەلا مستەفادا درێژبۆتەوە بۆ ململانێکانی نێوان ئەو دو باڵەی ناو بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا. هەمو بزوتنەوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە دژ بەو رەوتە فاشیستە دروستدەبن، بەڵام دواتر لەژێر کاریگەریی ئەو رەوتەدا بانگەشەکانی دیموکراسیی لەدەستدەدەن. قوتابخانەی پارتیی دیموکراتیی کوردستان کۆنترین قوتابخانەی ئەو فاشیزمەی […]

  دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل ناسراو بە (مۆساد) کاتژمێری دەستی بە ناوبانگترین سیخوڕی خۆی هێنایەوە کە لە سوریا دەستگیر کراو دواتریش لە سێدارە درا، ئەو کاتژمێرە هی (ئیلی کۆهین) ئەو هاوڵاتییە جولەکەیەی کە لە میسر لە دایکبووە و لە سەرەتای ساڵی شەستەکانەوە مۆساد وەک سیخوڕی خۆی بەکاریهێناوە وتوانیویەتی بگاتە پۆستی باڵای لە حکومەتی سوریادا. کۆهین توانیویەتی بەشێک لە نهێنییەکانی دەوڵەتی سوریا بگەیەنێتە ئیسرائیل بەر لەوەی ئاشکرا ببێت و لە گۆڕەپانێکی گشتیدا […]

وەک ئێستا بیرمە، قوتابی چواری سەرەتایی بووم، ئەو پرسیارەی هاتە مێشکم ئەوەبوو، باشە! خودا ئێمە، زەویەکان و ئاسمانەکانی دروستکردوەو هەمووشتێک ئەو خولقێنەریەتی، ئەی “کێ خودای دروستکردوە؟” لە دایکم وباوکمەوە دەستم پێکرد تا مامۆستای قوتابخانەو مامۆستای ئاینی لە مزگەوتی حاجی ڕەشید لە پێنجوین، مامۆستایەکمان هەبوو بە ناوی حسین خەلکی حەسەن ئاوا بوو، لەسەر ئەو پرسیارە زۆری لێدام و سوکایەتی زۆر کرد. ئەوە تەنها پرسیارێک بوو، منی منداڵ خوم پێوە گرتبوو، ئێستایش […]

لەم بەدواداچوونەدا زیادو كەمكردنی كورسیەكان دەخەینەڕوو، بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو. لەنێوان AKP و HDP دا بەپێی ئەم توێژینەوەیە با بزانین كامیان لەكورتیانداوە. با سەرەتا بگەڕێینەوە ھەڵبژاردنی ١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥، كە دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران حكومەت تەشكیل نەبوو ھەڵبژاردن دووبارە كرایەوە. لە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥:- AKP ٣١٧ كورسی بەدەستھێنا، بەمەش توانی بەتەنھا حكومەت تەشكیل بكات. *بۆ تەشكیل كردنی حكومەت پێویستی تەنھا بە ٢٧٦كورسی ھەبوو لەكۆی ٥٥٠ كورسی پەرلەمان. ھەر […]

ھوڵوسی تورگوت دەنوسێت: مسعود بارزانی بۆیەكەمجار لە٢٠ی شوباتی ١٩٩٢ ھات بۆ توركیا لەسەردەمی كابینەی حكومەتی سلێمان دەمیرەل، لەم سەفەرەیدا باسی لەوەسیەتەكەی باوكی (مەلا مستەفا) دەكات كە لەساڵی ١٩٧٩ وەفاتی كردو لەدوای بەجێماوە. مسعود بارزانی وەسیەتی باوكی دەربارەی تورك بۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە (سلێمان دەمیرال)ی باس دەكات. باوكم وەسیەتی بۆ ئێمە جێھێشتوە، لەو وەسیەتنامەیەدا دەڵێت: (پشت بەتورك ببەستن و تەنھا لەگەڵ توركیا ھەماھەنگ بن). ئەو كارە گرنگە لەڕۆژی ھەینی ٢١ی […]

ئەو خەم ساردی و بێ پەرواییەی گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان . حکومەتی ناوەندی و پەرلەمانی عێراق هەیانە بەرامبەر ئەو داگیرکاریەی فاشیزمی ئاکەپەیی ئەردۆگانی . زۆر مەترسیدارە . ئەمانە نەوەی مەغۆلە تورکەکانی قەفقاسیان . کەلەدڕندەییدا هاوشێوەیان مەگەر تەتەرەکان بوبێت . ئەمانە نەوەی سوڵتانە عوسمانیەکانن ،کە لەسەر دەسەڵات بەهەزارانیان بەدڕندانە ترین شێوە کوشتووە لە کوڕ ، کوڕەزا ، برا برازا ، مام ئامۆزا ، کچ کچە زاو خزمی نزیک و دووریان […]

 ‎سەرۆکی پێشوی باشوری ئەفریقا یاکوب زوما (٢٠٠٩-٢٠١٧) یەکێک بو لە پیاوە شۆڕشگێڕەکانی باشوری ئەفریقا و حیزبەکەی نیڵسۆن ماندێلا، تەنانەت سەرۆکی پێشی ئەی ئێن سییش بو، واتا کۆنگرەی نیشتیمانیی ئەفریقا. بەڵام بە هۆی گەندەڵیی و خراپ بەکارهێنانی دەستەڵاتەوە، ناچارکرا واز لە دەستەڵات بێنێت و روبەڕوی سەدان کەیسی گەندەڵییش کراوەتەوە، لەناویشیاندا هەوڵێکی ئیغتیساب. ‎ئەمەم بۆیە نوسی مەرج نییە هەرکەسێک لە حیزبێکی نیشتیمانیی وەک کۆنگرەی نیشتیمانیی ئەفریقا بو، یان دۆستی کەسێکی وەک نیڵسۆن […]

مەتین گورجان، ستون نوس لە ستونی ترپەی تورکیا لە سایتی ئەلمۆنیتەر، وەکو ڕاوێژکاری سەربازی تورکیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ لە ئەفغانستان و کازاخستان و کیرگیستان و عێراق کاری کردووە. دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە بواری سەربازی، وەکو شیکەرەوەیەکی ئاسایشی سەربەخۆ لەئیستەنبوڵ کاری کردووە. مەتین گورجان لەنوسینێکدا بەناونیشانی”لەئۆپەراسیۆنی پەرەسەندنی قەندیلدا تورکیا شەڕی کوردەکان دەکات”ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سەرەڕای گرژییەکان بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ئەم مانگەوە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی چەکدارانی کورد لەباکوری […]

توركیا لەژێر سێبەری بودجەیەكی ٨ ملیار دۆلاری وەزارەتی بەرگری نیشتمانیدا خاوەنی سوپایەكە لەسەرئاستی دونیادا ھەشتەمینە. وە لەناو ڕێكخراوی (NATO)دا پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە. بەپێی ڕیزبەندی سەندیكای ھێزی ئاگرین بۆ سوپا توركیا خاوەنی ئەمانەی خوارەوەیە:- ١-ھێزی پیادەدا; أ. (٧٤٣) ھەزارو (٤١٥) سەرباز، كەلەنێویاندا (٨٥٠) پلەداری سەربازی ھەیە. ب. (٢) ھەزارو (٤٤٥) تانكی ھێرشبەر. ج. (٧) ھەزارو (٥٥٠) ئۆتۆمۆبێلی زرێپۆشی شەڕكەر. د. نزیكەی (٤) ھەزار شەڕكەر لەھێزی ڕەش، كە داخلی سیستەمی سەربازی […]