سلێمانی پێك نەهاتوە تەنها لە یەك ناوچەو  چەند گەڕەکێک” کەدێرینترینیان مەڵکەندی، کانیئەسکان، کۆیژە، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن” بەڵکو   سڵێمانی دەیان ناوچەی بەرفراوانی لە شارۆچکەو گوندی بەردەکەوێ و خەڵکەکەی خۆیان بەهاوڵاتی سلێمانی دەزانن” وەك دوکان و قەلادزێ و  دەربەندی بازیان قەرەداغ و هەندێك لە ناوچەکانی گەرمیان و شارباژێڕ کە دوقەزاو سەدان گوندی لەخۆگرتوە و  هەڵەبجەی جاران و شارەزور ناوپارێز تا دەگاتەوە بە سنورەکانی تری ئێران” خەڵکی ئەم ناوچانەی ئاماژەم پێداوە ڕەنگ […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

پەروەردەکردنی منـداڵان بە ئەرێنی و دروسـتی، بەرپـرسیارێتییەکی گەورە و ئەرکـێکی قورس و زۆر هەستیارە، لە ئەستۆی خێزانەکان بە گشتی و دایکاندا بە تایبەتی. هەندێ رەفتاری نادروست و هـەڵە لە لایەن دایکان و باوکانەوە، منداڵەکـانیان تووشی فـشار و گەلێ کێشەی دەروونیی نەخوازراو دەکەن کە لە ئەمڕۆ و داهاتووشدا رەنگـدانەوەیەکی نەررێنـیان لە کەسـایەتی و لە ژیـانیانـدا دەبـن.. منـداڵان باجـێکی زۆری ئـەم هـەڵانـەی دایکـان و باوکـانیان دەدەنەوە. بێگومان هەموو دایکان و باوکان هیواخوازی […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

خۆشەویستی بنەمای ژیـانە، کۆمەڵە هەستێکی سۆزداریی ئەرێنییە، هەستێکی ناسکە کە گوزارشت لە لایەنی مرۆڤـایەتی مـرۆڤ دەکـات، سـۆزدارییەکە وادەکات کە مـرۆڤ هەست بە خـۆشی و بە دەروون ئاسـوودەیی بکـات، کارتێکـردنێکی بەهـێزیشی هـەیە. کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی ناتوانن بە بێ خۆشەویستی هەڵبکەن و دڕێژە بە پێکەوەژیان و بە پەیوەنـدییەکـانیان و بە هـاوسەنگی بـدەن. (ڤیکـتۆر هـۆگـۆ) دەڵێت:”ژیـان گـوڵە و خۆشـەویستـیش شـیلەی گوڵـەکـەیە” تیۆرە دەرۆنییەکـان جەخت لەسەر گـرنگی خۆشـەویستی دەکـەنەوە، کە چەند پێویستە لە ژیـانی مـرۆڤ […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

                                                                     (خەرمـانلۆغە) یەکێکە لە بیرەوەرییە شیرینەکانی تافی منداڵیم، نەریتێکی کوردەواریی خۆشی منداڵانی کورد بوو. لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو منداڵ بووم، ماڵـمان لە دێـی “گۆگـجە” لە ناوچەی شـوانی سەر بە پارێـزگـای کەرکـووک بوو. هاوینان جووتیارەکانی دێیەکەمان کە بە داس دروێنەی گەنم و جۆیان دەکرد، رۆژانە بە شەغـرە، بە گوێدرێژ و هێستر دروێنەکانیـان دەگواستنەوە بۆ شوێنی خەرمانەکـانیان کە زۆر نـزیک بوون لە ماڵەکانی دێیەکەمانەوە. کە دروێنە تەواو دەبوو، نۆرەی گێرەکردن […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

دادگای بەریتانیا سزای ژنێکی دەدات، دوای ئەوەی ئاشکرادەبێت کە خیانەت و فێڵی لە هاوسەرەکەی کردووە بۆ ماوەی 21 ساڵ. بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی “the sun”ی بەریتانیا، ریتچارد میسون کە پیاوێکی ملیۆنەری 55 ساڵە و باوکی سێ منداڵە، لە پاش 21 ساڵ ژیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و ئەنجامدانی پشکنینێک بۆی دەردەکەوێت کە لە زگماکیەوە نەزۆکە و ناتوانێت منداڵ بخاتەوە، هەرچەندە چەندجارێک پشکنین دووبارە دەکاتەوە، بەڵام هەمان ئەنجام دەبێت. ئەم هەواڵە ریتچارد تووشی سەرسوڕمان […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

هێتی گرین ئەو ژنە ئەمەریکیەی لە 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دواتر بەهۆی رەزیلییەوە ناوی چووە ناو کتێبی گینسەوە. رەزیلی یەکێکە لە سیفاتە خراپەکان، کە وادەکات مرۆڤ هەرچەندە خاوەنی پارەیەکی زۆر بێت، بەڵام نەتوانێت چێژ لە ژیان ببینێت، وەک هێتی گرین ئەو ژنەی کە لە ساڵی 1834 لە ئەمەریکا لەدایکبووە بە دەوڵەمەندترین خانمی سەردەمی ئاڵتونی ناسراوە و لەساڵی 1916 کۆچی دوایی کردووە. سەرەڕای ئەوەی ناوبراو لە ژیاندا نەماوە، بەڵام لە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

ئیتر لێرەوە دەبێت تێگەیشتبین، لەگەڵ بینینی ھەر خراپیەک، ھەزاران خراپی ترمان ھەیە، لەگەڵ دەربڕینی ھەر سۆزو خۆشەویستیەک بۆ کەسێک، ھەزاران  ئامانجی تێکشکاندن و لەکەدارکردنی کەسەکانی ترمان ھەیە، دەبێت زۆر دەمێک بێت تێگەیشتبین؛ ھۆکاری ھەموو ناجوانی و تێکشکاندن و دەرنەچوون لەبەدیاردەو بەکلتورکردنی  ناشیرینیەکان و چەسپاندن و کردنە ڕەوڕەوەیەک بۆ ژیانکردن، خودی خۆمانین نەک کەس و لایەنێکی تری دەرەوەی کۆمەڵگاو کلتوری خۆمان.  دەبێت تێگەیشتبین، بەڵێ، کەنامانەوێت جوان بژین جوانی بخوڵقێنین یان وەربگرین […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، بەوە ناسراوە، حەزی زۆر لە ئۆتۆمبێل و لێخۆڕینیان هەیە، بەجۆرێک لە کاتی پشوەکانیدا، بۆ پشودان ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، کەمتر ئۆتۆمبێلی کەشخەی بەلاوە پەسەندە، بەڵکو زیاتر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەورەی بەلاوە پەسەندە.   کاماز     ماتۆڕسکیل     ئۆتۆمبێلی فۆرمیولا وەن   لادا ڤێستا   چیتا خابارۆڤسک   گاز ڤۆلگا   نیڤا سوڤ   ڤلادمێر پوتن، لە کاتی لێخوڕینی دەراسەدا

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

ئاکام محمد چەندەها ئامۆژگاری جۆرا وجۆر هەیە لەسەر تەندروستی و لەشساغی کەهەندێکجار هەندێکیان بەرپەرچی یەکتر دەدەنەوە، بەلام بێگومان بەپشت بەستن بەبەلگەی زانستی و توێژینەوە پزیشکیەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی تەندروستی هەیە کە هیچ بەرپەرچ و راوبۆچونێکی جیاواز هەڵناگرێت. لێرەدا پێنج لەو ئامۆژگارییە پزیشکیانەمان ئامادەکردووە: 1.خواردنەوە گازیەکان مەخۆرەوە (یاخود سنورداری بکەن) چونکە جەستەو زیندەچالاکی لەشی مرۆڤ توانای سوتاندنی کالۆری ئەو خواردنەوانەی نییە بەتەواوی کە ئەمەش زیان بە دڵ و فشاری خوێن دەگەیەنێت. 2.خواردنە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

مامۆستا و قوتابی دوو تەوەری سەرەکی و دوو کۆڵکەی بنەڕەتین لە کۆڵکەکانی کاری پەروەردەیی و فێرکردن.. سایکۆلۆژیای پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا، بۆتە هۆی بایەخ و گرنگی پێدانی بەشێکی زۆر لە پەروەردە ئاکادیمییە ناسراوەکان و پسپۆرانی دەروونناسی پەروەردەیی، پەیوەندیی ئەرێنی نێوان مامۆستا و قوتابی بە موگنـاتیزی کاری پەروەردەیی دەزانن. پەیوەندیە ئەرێنییەکانی نێوان مامۆستا و قوتابی، پیرۆزترین و راسترین و جوانترین پەیوەندی مرۆیین، تا ئەم پەیوەندییانە بەهێزتر و باشتر و دروستربن، […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی