‌سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر کوژرانى موحسین فه‌خریزاده‌ زاناى ئه‌تۆمى وڵاته‌که‌یان که‌ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى له‌تاران کوژرا و ده‌شڵێت:” کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران نابێت”. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند: “تیرۆرکردنى فه‌خریزاده‌ راده‌ى بێ ئومێدى و رقى ئه‌وان نیشان ده‌دات، ئه‌و روداوه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر رێڕه‌وى پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران نابێت”. روحانى ئیسرائیلى تۆمه‌تبار کرد بۆ کوشتنى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مریکاو […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه‌، موحسین فه‌خریزاده‌، زانا و به‌رپرسى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له‌ ده‌ماوه‌ند کوژرا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌مى 2020 ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه‌  که‌” فه‌خریزاده‌ له‌ ناوچه‌ى ده‌ماوه‌ند سه‌ر به‌ تارانى پایته‌ختى ئێران تێرۆرکراوه‌”. موحسین فه‌خریزاده‌، یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تییانه‌ى ناوى له‌ لیستى سزادراوه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندایه‌. هاوکات ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌، له‌ پله‌ى یه‌که‌مى زانا و شاره‌زاکانى بوارى وزه‌ى ئه‌تۆمیدایه‌ له‌ ئێران.

هاوپۆل : هەواڵەکان

شارپرێس ـ تایبه‌ت: پارتى دیموكراتى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر هێزى سه‌ربازى ده‌باته‌ سنورى ناحیه‌ى قه‌سرێ‌و هاوشێوه‌ى ساڵی ١٩٩٥ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌وره‌، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، هێزێكى زۆرى فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگوردى سه‌ر به‌یه‌كه‌ى 80 براونه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌و جوڵه‌ش به‌لیوایه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، به‌و جوڵانه‌ى، پارتى زه‌نگى شه‌ڕێكى خوێناوى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ لێده‌دات. پارتى ده‌ست به‌جوڵه‌ دژى په‌كه‌كه‌ ده‌كاتبه‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، لەڕۆژی ھەینی ڕابردوه‌وه‌ پارتى ھێزێكی زۆری فەرماندەیی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

كۆشكی “ئیلیزێ”ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، بڵاویكرده‌وه‌، “ئیمانوێڵ ماكرۆن”، ته‌نیا (15) رۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ته‌ پێشنوێژ و وتارخوێنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی “په‌یمانی به‌هاكانی كۆماری فه‌ره‌نسا” گه‌ڵاڵه‌ و واژوو بكه‌ن. سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، روونيكردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ “ماكرۆن” له‌گه‌ڵ پێشنوێژ و وتارخوێنان و ئه‌نجوومه‌نی فه‌ره‌نسایی بۆ ئاینی ئیسلام و هه‌ر نۆ یه‌كێتییه‌ ئیسلامییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌ته‌وه‌. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “ماكرۆن” داوایكردووه‌، ئه‌نجوومه‌ن و نۆ یه‌كێتییه‌ ئیسلامییه‌كه‌، په‌یماننامه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن و تێیدا دان به‌ “به‌هاكانی كۆماریی” له‌ فه‌ره‌نسا بنێن و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

حکومەتی ئێران وەڵامێکی توندی دەبێت بەرامبەر هەر هێرشێک ئەمەریکا بیکاتە سەر دامەزراوەکانی.  عەلی روبەیعی وتەبێژ بەناوی حکومەتی ئێرانەوە رایگەیاند ” هەر هێرشێک بکرێتە سەر گەلی ئێران رووبەڕووی وەڵامێکی توند کاولکەرانە دەبێتەوە”.  ئەمەش دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردۆتەوە کە ترامپ پلانی دانابوو هێرشبکاتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی سەرەکی ئێران، بەڵام راوێژکارەکانی پەشیمانیان کردبوەوە.  مایک پەمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوێنێ بە رۆژنامەی لیڤگارۆی فرەنسی راگەیاندبوو: هێشتا ئەمەریکا کاری زۆری لەبەردەمدا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

 به‌ سه‌دان که‌س له‌ دانیشتوانى شارۆچکه‌ى که‌رڤاچار له‌به‌رده‌م که‌نیسه‌ دێرینه‌که‌یاندا نزایان بۆ قوربانیه‌کانیان کرد دوایینجار نوێژیان تێدا کرد، دواجاریش ئاگریان له‌ شارۆچکه‌که‌ به‌رداو چۆڵیان کرد، ئاماده‌ نه‌بوون بچنه‌ ژێر کۆنترۆڵى ئازه‌ربایجان. به‌ر له‌ گه‌یشتنى سوپاى ئازه‌ربایجان بۆ ناوچه‌کانیان، گوندنشینه‌ ئه‌رمه‌نیه‌کانى ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ئارتساخ، ئاگریان له‌ ماڵ و کێڵگه‌و زه‌وییه‌کان به‌رداو بۆ هه‌میشه‌ چۆڵیان کرد، که‌ بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێ 15ى مانگه‌وه‌ به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که‌ بێته‌ ناوییه‌وه‌ وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له‌ به‌رامبه‌ر هاتنى سوپاى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ته‌رمى سه‌ركرده‌ى سیاسیی كورد قادرى حاجى عه‌لى له‌شارى پزیشكى فاروقه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕستانى ئابڵاخ به‌ڕێكرا، ئه‌ندامێكى مه‌راسیمى به‌خاكسپاردنه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، سه‌ربارى ئاماده‌بونى جه‌ماوه‌رێكى زۆر، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ مه‌راسیمى سه‌ربازى بۆ ڕێكخراوه‌، وه‌ك ڕێزێك له‌خه‌بات‌و ماندوبونى ئه‌و تێكۆشه‌ره‌.

هاوپۆل : هەواڵەکان

کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) بۆ کۆچى دوایى  قادرى حاجى عه‌لى رایگه‌یاند:”کاک قادرى حاجى عه‌لى له‌ هه‌مو وێستگه‌کانى ژیانى شۆڕشگێڕییدا داکۆکى له‌ یٔازادی و یه‌کسانیى و مافپه‌روه‌ریى کردووه‌”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:” له‌ده‌ستدانیى ناوبراو خه‌ساره‌تێکى مه‌زنه‌ بۆ تێکۆشانى سیاسیی، دیموکراسیى و یٔازادیخوازیى له‌ باشورى کوردستان”. کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا که‌بۆ کۆچى دوایى قادرى حاجى عه‌لی، که‌سایه‌تى سیاسى دیارى کوردستان و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانى پێشوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاویکردوه‌ته‌وه‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پاش زیاتر له‌مانگێك مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆى توشبونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا، قادرى حاجى عه‌لى سه‌ركرده‌ى سیاسیی دیارى هه‌رێمى كوردستان‌و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌مڕۆ له‌شارى سلێمانى كۆچى دوایی كرد، بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوش په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌. ڕۆژى 8ى 10ى 2020 هه‌واڵى توشبونى قادرى حاجى عه‌لى سه‌ركرده‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوبۆوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌مانگێكه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق له‌شارى سلێمانى به‌هۆى تێچكچونى بارى ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكیدابوو، ئه‌مڕۆ 10ى 11ى 2020 هه‌ر به‌هۆى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم لایەنگرانی پارتەکەی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا هاریس جێگری هەڵبژێردراوی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ”ئەو یەکەم ژنە کە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەردەگرێت، بەڵام کۆتا ژنیش نابێت”. ئاوێنه‌: سەرلەئێوارەی دوێنێ بەکاتی ئەمریکا، دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن و کامالا هاریس وەک سەرۆک و جێگری ئەمریکا، هاریس لەویلایەتی دیلاوێر وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی گەلی ئەمریکای کرد بۆ هەڵبژاردنیان و رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەوان هەڵبژاردنی دیموکراسی و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان