ئەوە باڵادەستی و براوەی مەیدانی شەڕ و هێزهاوسەنگی سیاسی وسەربازی و ئابوری تازەی نێوان لایەنە سیاسیەکانە کە چۆنیەتی و جۆری ئەو دەستورو ڕێکەوتنە لە نێوانیاندا دیاریدەکات نەک بە پێچەوانەوە! لە دوای ڕوداوەکانی ڕیفراندۆم و ئاشبەتاڵی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تەسلیمکردنەوەی کەرکوک و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و شکستی سەربازی و سیاسی هێزە کوردیەکان، لە لایەن حکومەتی هەرێم و حیزبە کوردیەکانەوە بەدەسەڵاتدارو بەناو ئۆپۆزیسیۆنیانەوە باس باسی گەڕانەوەیە […]