ئەی ژنانی رووناکبێژ پیاوێک خەریکە دەخرێتە خەریتەی تاریکی کە لە تایفەی بەفرە و لە خرمەی توانەوە دەترسێ تکایە بریقە هەڵقولێنن لە گەوزی حەزی دا پیاوێک لە پیتاندنی پەیمان دا ……. لووتکەیە چاوی لە چریکەی هەوران دا باران لە مەرەدی ئەبەدی ڕا گەرووی سپی دەبەخشێ بە چڕۆی بەردان پیاوێک لە مێژە لە مێژووی دا چۆڕ چۆڕ چەواشە دەفرۆشێ ……. بە خۆی وەک گەرای بێ دەنگی ……………….. گەرم ئەی ژنانی تاریکنێژ مەڕواننن […]

هاوپۆل : هۆنراوە

من شاعیرێک دەدزمەوە لە باڵی گڕ هەستی سەر بە ئەتۆمی هەڵفڕین شێعری دژ بە یاسای لاساری گرژی روو بە پیت و پڵیتەکانی تاریکی من شاعیرێک دەهۆنمەوە قەڵافەتی قەڵایەکان …….. لە شڕۆڤەی قەڵەمی دا …… حیکمەتێکی بەتاڵە سەرۆک بوون من شپڕێوی پیرەبابان شیتاڵ شیتاڵ دەشوبهێنم کە سەنیرەکان خووساوی پەشیمانە من زایەڵەی پیرەدایکان……. دەزرینگێنم بە گازەندەی کۆزی چۆل……..کە ئاوەدانی وەرینە ……………/////////………… نیمروودە نەمرەکان بارەگایان بارگاوی لە مەرگ پەنجەیان لە جەرگی دایکان …..جەنجەڕە […]

هاوپۆل : هۆنراوە