‎ ‎میوانێک دەبم لە جنسی پەشمەک و ‎لە سیحری باران ‎میوانێک لەگەڵ خۆیدا ‎هەموو دالێک بسپێرێ بە لێوێک کە مەدلوولترە لە حەزە ‎ئاشیفتەترە لە وجوود. ‎میوانێک ‎بە تامی ماچ و ئاڵوودە لە ترس ‎خەیاڵتر لە یەقینی ئەو مەودایانەی ‎دووری پەی پێی نەبردوون، ‎میوانێ سەراپای بۆ پێکەنینێک و ‎بۆ وجوودی سڵاوێک ‎گریان پڕە لە ئاونگی سەر پەڕەی دڵی ‎تۆش خەیاڵتر لە دانیشتن و ‎بڤەکردنی هەموو شت تا سووتانی میوان لە پەیڤی […]

هاوپۆل : هۆنراوە