کاتێک رژێم و دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکان زیاتر  و زیاتر بە جومگەکانی کۆمەڵگایە یەنە خوارێ ، مەترسییەکانی بوونی دەوڵەت و دامەزراوەکانی وەک بەشێک لە حیزب زیاتر ئەبێ و وەک ئەوەی ئەمڕۆی هەرێم شتێک نابینرای و هەستی پێ ناکرێ بە ناوی سیستەم ، سیستەم و ژێرخانە یاساییەکان واتا حیزب حیزبیش واتا چەن کەسێک ، دەسەڵاتی بنەماڵە لە رژێمەکەی ئەمڕۆی هەولێر کە لەژێر رکێفی بنەماڵەوە بەرێوە ئەبرێت بووە بە دەوڵەت ، ئەوەی بنەماڵە ئەیەوێت […]

شیعر : ایرج جنتی عطائی وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام “”””””””””’ هەر کەسێ هاو جەنگ هاو کینە هاو ڕەنجی هەیە هەر کەسێ هاو خۆشی ، ئاهەنگ هاو دۆستی هاو”گەنج” سەروەتی هەیە ئەوکەسەی هاوجەنگی تۆیە ئەیەوێ لەگەڵ تۆیا بەسەر دوژمنا سەرکەوێ ئەو کەسەی هاوکینەی تۆیە ئەیەوێ لەگەڵ تۆیا هاوار بکا: هەق بۆ ئێمەیە لەگەڵ ئێمەیە ئەوکەسەی هاوڕەنجی تۆیە ئەزانێ کێ چاوی لەسەر ڕەنجی تۆیە بەڵام ئەو کەسەی كە تۆ هاو ئاهەنگی نیت […]

هاوپۆل : هۆنراوە

شیعر : أحمد شاملو ئاواز : اسفندیار منفرد زادە ووتنی : فرهاد “”””””””’ كۆڵانەکان باریکن دوکانەکان داخراون ماڵەکان ( خانوەکان)  تاریکن دەرگاکان شکاون تار و کەمانچە لە دەنگ دابڕاون كۆڵان بە کۆڵان مردوو بەڕێ ئەکەن سەیرکە : خەڵک لەگەڵ مردوەکانا ناڕۆن تەنانەت بە مۆمی گیان سپاردنیشەوە ناڕۆن گەر چرایان خامۆشە لە بێ” نەوت”یا  نیە كە ئێستا لەم ڕۆژگارەیا نەوت وەک کۆڵە پشتە برادەران : من چیتر حەوسەڵەم نیە بە چاکەکان […]

هاوپۆل : هۆنراوە

* سەیرکەن ئەو عالەمە چاک خۆیان مەشغوڵ کردوە ئاخۆ پارەکەی بەختەوەری سەرۆکی بەناو حکومەتی هەرڕێم کورتی هێناوە و بە ئیرادەی خوا لە قاسەکانی بەناو حکومەتا نەماوە 27/یان 15 یان رەقەمێکی تری ملیارد!!دۆلارە؟ ئاخۆ ئەو پارەیە بە دزی حسابە یان جەنابی بەختەوەر بۆ دروست کردنی چەن کۆمپانیایەکی تری بازرگانی پێویستی بە پارە بوە و کوردیش ئەڵێ : گۆشتی خۆت بخۆ و منەتی قەساب هەڵمەگرە ، جا بۆ ئەوەی قەرز لە بێگانە […]

*  هیچ شتێک ئەوەنە نامهێنێتە پێکەنین بەقەد ئەوەی کە باس لە یەک ریزی کورد ئەکرێ بە تایبەتی لەلایەن بنەماڵە و پارتی پاشکۆیەوە  کە بەردەوام دوای هەر خروقات و فەزیحەیەکی سیاسی و نیشتمانيی دەست ئەکەن بە لێیانی دەهۆڵی یەک ڕیزی بۆ لەبیربردنەوی فەزیحەکەیان ، ئاخر تۆیەک کە هەرچی داەاتی ووڵاتە بەتاڵانت بردوە و بۆت بکرێ چەم و جۆگە و دارستانەکانیش ئەفرۆشی و پارەکەی ئەخەیتە تەنکەی باخەڵتەوە داوای یەک ڕیزی لەخەڵک ئەکەیت […]