(جـۆن دێـوی) ده‌ڵێت:”منـداڵ ئەو خـۆرە گەشـەیە، کە هەمـوو دەزگـا پەروەردەییەکان بە دەوریـدا دەسووڕێنـەوە“ (رووبـارد کلـینک)دەڵـێت:”جـوانترین دیمـەن لـەژێـر ئاسمانـدا، دیمـەنی منـداڵـێکە کە پێـدەکـەنێ“ (تـۆڵستـۆی)دەڵێت:”منـداڵ لە هەموو سەردەمێکـدا، هـێمای بێتاوانی و پاکی و خـێر و راسـتی و جـوانیـیە“ (هـۆمیرۆس) یش دەڵێت:”تاوەرەکان جوانی شارەکانن.. کەشتییەکان جوانی دەریاکانن.. منـداڵانیـش جـوانی ماڵـەکـانن“منداڵ بەردی بناغـە و یەکەمین خشتە، لە بنیادنانی هەر کۆمەڵگایەک کە داهاتـوویەکی گەشی هەبێت. منـداڵ تۆوێکە، گەر بە شێوەیـەکی دروست بـڕوێنرێ و تۆکـەرەکەی بە […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

سەبریە نوری خەفاف (دایكی سۆلاڤ) شـــاری کـەرکــــــــــووکی نـــــــــــازدارمبـــــــــووکی ژاکـــــــــاوی خـەمـبــــــــارم * * * * * جــــــــوانی بـەڕێــــــــــزی شـــــــیـریـنـیخـــــــــاوەنی تـــــــــــاجی زێــــــــــڕیـنـی * * * * * دڵ بـەخــــــەم و چـــــــاو بـە گـریــــــــانخـەڵــــــکـانـت نیـیــــــــانـە ژیــــــــــــــان * * * * * تـۆ یـــــــــاری دەســـــــتـی نـاحــــــــەزیخـۆڕاگـــــــــــــــریـت و نـابـــــــــــــــەزی * * * * * تـۆ خــــــــاوەنی گــــــــڕی گـەشــــــــیـتتـۆ سـەرچــاوەی زێــــــڕی رەشــــــــیـت * * * * * دوژمــــــــــــــنـان دەورەیــــــــــــان داویبـێ دەســــــــــــەڵاتی دامــــــــــــــــــــاوی * * * * […]

هاوپۆل : هۆنراوە

لە دوای کێبڕکێیەکی سەرسەختی دیموکراتییانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی ئەمریکا بۆ ماوەی چـوار ساڵی داهاتوو. کانـدیـدی دیموکراتییەکـان جۆبایـدن، تـوانی زۆربـەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت (290) كورسی بەدەستهـێنا، بەرانبەر بە (214)کورسی کە دۆناڵـد ترامپی سەرۆک کۆمـار و کانـدیـدی کۆمارییەکان بەدەستهـێنا. جۆبایدنی تەمەن (77)ساڵان. بە ورەیەکی بەرز و بە متمانەیەکی زۆرەوە، گەورەترین سەرکەوتنێکی بەدەستهـێنا و بوو بە سەرۆکی (46)ـەمین، لە مـێژووی ئەمریکـادا. بۆ یەکەمین جاریش لە مێژووی ئەمریکادا، ئافرەتێک بە ناوی (کامالا هاریس) کە […]

نیکۆل جێمس بار کچۆڵەیەکی ته‌مه‌ن (١٢) ساڵانی جوان و رووخۆش و خوێن شیرینە. لەدایکبووی ئینگـلتەرایە. لە خێزانێکی قەرەجی کۆچەرییە. باوکیشی هەر لە ئینگـلتەرا لەدایکـبووە. بە ڕەسنیش هـیندین و زۆر لە مێـژەوە بنەماڵەکـەیان هـاتوونەتە بریتـانیا. نیکـۆل بـار لەگەڵ دایک و باوکی خوشکە بچووکەکەیـدا، لە کەرەڤانەیەکدا، لە کەمپێکی قەرەجەکـان لە (هـارلـۆ) لە (ئیسیکـس) لە بـریتانیـا دەژیـن، کە بەشێکە لە کۆمەڵـگـای قـەرەج و کۆچەرییەکـان. خێزانەکەی نیکۆل لەناو بـرتانیادا بۆ گەلێ شوێن کۆچ دەکەن. […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

(ئه‌لـبێرت ئەنیشـتاین) دەڵێ:” گەر دەتـەوێ منـداڵەکەت زیـرەک بێ، چـیرۆکی خەیـاڵی بۆ بخـوێنـەوە. گەر دەتـەوێ زیرەکـتر بێ، چـیرۆکی خەیـاڵی زیاتـری بۆ بخـوێنـەوە..” زاراوەی “چیرۆکی ئەفسانەیی” و “چیرۆکی خەیاڵی” لە زمانی کوردی و لە زمانەکانی زۆربەی گـەلانی جیهـانیشدا، بە دوو زاراوەی هـاومان دادەنرێـن، بە زۆریـش لە جـێی یەکتری بەکـاردەهـێنرێن. لەم نووسینەمـدا هـەردوو وشەکەم بەکارهـێناون. هەنـدێ لە نووسەرانی بواری فۆلکـلۆر، ئەوەیان پێ باشە، کە بۆ چیرۆکە ئەفسانەییەکان، زاراوە ئەڵمانییەکە (مارچـین) یا (چـیروكه‌ سه‌یـره‌كـان) […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لە سەردەمێکی رابردوودا، شایەکی زۆر زیرەک و دانا و زانا هەبوو، هەردەم دەیویست لە رێی تاقیکردنەوە و کاری کردارییەوە، گەلەکەی فـێری کۆشش و کاری جـوان و وانە و پەنـدی بەسوود بکات. شەوێکـیان، لەو کاتەی کە هەمـوو خەڵکی نووستـبوون. شا لە نـزیکی کۆشکـەکەیـدا، لەسەر چـەقی ناوەڕاستی ئەو رێگا سەرەکییەی کە بە بەردەم کۆشکەکەیدا تێدەپـەڕی. بەردێـکی گـەورەی دانـا. بەیـانی ئـەو شـەوە، شـا خـۆی لە پشـتی شـوورەی بـاخچـەی کۆشکەکەیـدا مـات دا و لە […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

گەلی کوردی تێکۆشەر و خۆڕاگر و کۆڵنەدەر و شۆڕشگێڕ و قارەمانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، لە پێناوی رزگـاری کوردستان و ئـازادی کورد و بەدستهـێنانی مافـە رەوا نەتەوەییەکانمان، بە گێانێکی خۆبەخشین و بە رۆحییەتێکی زۆر بەرزەوە، رووبەڕووی سیاسەتی رەگەزپەرستی و کۆنەپەرستی و ئاینی، رژێمی دیکتاتۆری و رەگەزپەرستی و ستەمکـاری کۆمـاری سـێدارەی ئیسلامی بوونـەتەوە، کە بە شـێوەیەکی زۆر دڕنـدانە و دڵڕەقـانە و نامەردانە مامەڵـەیان لەگەڵ کێشەی گـەلی کوردی ئازادیخـواز و ئاشتیخـواز کردوون […]

گەلێ لە منـداڵان، هـەر لە تەمـەنێکی بچـووکـدا، زیـرەکی و بلـیمەتیـان دەردەکـەون و پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێ، کە لە داهاتوودا هەڵبکەون و ببن بە کەسایەتێیەکی ناسراو. (سافـرۆن پـلیدگەر) کچێکی ساوای جـوان و بەرشەی ئینگـلیزییە. هەر لە کۆرپەییـەوە زیـرەکی دەرکەوت. سافـرۆنی تەمەن سێ ساڵان، هـێشـتا نەچـووبوو بۆ قوتـابخـانە، لە کەنـاڵی چـواری تەلەفـزیـۆنی ئینگلتەراوە، فـێری پیتەکان و خویندنەوە و نووسین بوو. فـێری بە دەیان وشە و کرداری کۆکردنەوە و لێدەرکردن بـوو . تا (٥٠) […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

هایکۆ هونەرێکی شیعـری ساکار و کورت و ئاسان و کاریگەر و نایاب و زۆر کـۆنە لە شیعـری ژاپـۆنی دا، تا ئەو رادەیەی کە منـداڵانیش هـۆگـری بـوونە و لاسایی دەکەنەوە. هایکۆ شێوازێکی جیاوازە و ژانـرێکە لە ژانرەکانی شیعـری ژاپۆنی. هونەرێکی شیعری رەسەنی ژاپـۆنە. لە ژاپۆنـدا سەری هەڵـدا، رەگێکی مێـژوویی کـۆنی هـەیە و بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. تا ئەمـڕۆش بایـەخی هـایکـۆ کـاڵ نەبـۆتەوە و لە ژاپـۆنـدا بـاوی هـەیە و گـرنگی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

مینێکی ئێرانی بە تەنگەی عـێراقەوەیە، کە ناوی حەشدی شەعـبی یە.نازانرێت ئایا شتێک لە لوبنان دا دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی کە ئێران وێـرانی کرد.تورکیا هەناسە بـڕکێیەتی بە دوای خەیـاڵپڵاوی سەرۆکەکەیدا، کە پێی وایە داهاتووی ناوچەکە لە بیری ئیخوانەکـان دایە. ئێران پێویستی بەوە هەیە، کە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتێکی ئاسایی. ئەوەی لەسەر ئێران جـێبەجێ بکرێ.. پێویستە لەسەر تورکیاش جـبەجێ بکرێ. دوو نەخۆش ناتوانن چارەسەری نەخۆشی سێیەم بکەن. لەوە زیاتریان پێ ناکرێت کە نەخۆشییەکانیان بۆی […]