پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی کرێکارانی کوردستان، یەک لایەنانە دروشمی برایەتی تورک و کوردیان بەرزکردوونەتەوە، دەیانەوێت ئەوە بخەنە هزری نەتەوەی کوردمان، کە (کورد بەبێ تورک ناتوانێت بژیت) لە کاتێکدا کە نەتەوەی تورک هەرگیز خۆیان بە برای کورد نەزانیوە و نازان، دانیان بە بوونی پەنجا ملیۆن کورد دا نەناوە و ئامادەش نین کە دانمان پێدابنێن.. تا ئەمڕۆش، نکووڵی لە هەبوونی نەتەوەی کوردمان دەکەن و بە دوژمنی سەرسەختی خۆیانمان دەزانن، تا سەر […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لە سەدەکانی (سیانزەمین و چواردەمین) دا، لە هەموو جیهاندا، ناوەڕۆکی ئەو بابەتە ئەدەبییانەی، کە پێشکەش بە منداڵان دەکران، بریتیبوون لە: فێرکردن، لە ئامۆژگاری وشک، لە خوو و رەوشتی باش، لە رەفتاری پەسەند، لە چاکە کردن، لە تەمێ کردن، لە پێبەندبوون بە داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان، لە رێنمایی ئاینی، لە گوێدێری،  لە شاسواری و ئازایەتی و لە پاڵەوانێتی. ئەدەبی منداڵان لە سەردەمی تازەدا، وەکو ئەدەبێکی سەربەخۆی تایبەت بە منداڵان، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

گۆرانییە خۆشەکانی دایکانی کوردمان، لەگەڵ هەڵپەڕاندنی جگەرگۆشەکانیاندا، کە لە کوردەواریدا بە “ئیش ئیش”یش ناودەبرێت. ئەو گۆرانییانەن کە دایکان یا داپیرەکان یا خوشکان یا ژنانی تر، لەگەڵ هەڵپەڕاندنی منداڵەکانیاندا، یا کچەزاکان و کوڕەزاکانیاندا، لەگەڵ یاری و ختووکەدانیاندا، بە زۆریش منداڵانی تەمەن یەک ساڵان بۆ دوو ساڵان، بە دەنگێکی ناسکی پڕ لە سۆز، بە ئاوازێکی شیرین، بە رتمێکی خێرا، بە روویەکی خۆش و بە زەردەخەنەوە، بۆ منداڵە چاوگەشەکانیان دەیانڵێن.. بۆ ئەوەی بیان […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ