ئه‌م ڕۆژانه‌ بلاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیویه‌كی حه‌مكۆ له په‌یوه‌ند به‌ چاوپیكه‌وتنیَكی ( لۆكه‌ زاهیر ) له‌ به‌رنامه‌ی شه‌قامی كه‌نالی NRT بووه‌ مایه‌ی قسه‌وباسیكی زۆرو سه‌دان ئنیسان ئه‌گه‌ر به‌ ووشه‌یه‌كیش بووبیت بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌وه‌ به‌یانكرد. تا ئێره كه‌ به‌رهه‌مێك ده‌بێته‌ هه‌وێنی ده‌ربڕینی بیروڕای خه‌ڵك له‌و ئاسته‌ به‌رفراوانه‌دا بێگۆمان لایه‌نێكی ئیجابی كاره‌كه‌یه‌؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه‌ ئایا ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه چیه‌و چۆنه‌ وهه‌ق به‌كێ كێیه‌و كێ ناهه‌قی به‌رامبه‌ركراوه‌‌. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ له‌ كلاوڕۆژنه‌ی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

سه‌رۆك؛ ده‌زانم به‌رله‌منیش كه‌سانگه‌لێكیتریش به‌و ئاواته‌وه‌ سه‌ریاننایه‌وه‌ كه‌جه‌نابتان گویبیستی په‌یامه‌كانیانبن، به‌لام ئه‌وه‌ی شانسی من له‌ خۆشخه‌یالیه‌‌كانی ئه‌وان جیاده‌كاته‌وه‌ ره‌نگه‌ لوتف وكه‌ره‌می ڕۆژانی دریژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیزدتانبیت كه‌ دوورنیه‌ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ ووردبینتان بكات، گوێ بیستی داواكاری دوورترین هاولاتیانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌بن له‌ هه‌ر گۆشه‌وكه‌ناریكی جیهانه‌وه‌. بۆیه‌ ده‌كریت‌ كه‌ سه‌ره‌تا له‌ هه‌ڵڕشتنی زووخاوێكی باوكیمه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م. به‌لی باوكم، قوربانیه‌كی سایه‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی به‌عس و هه‌لبه‌ته‌ خۆشم قوربانیه‌كیتری ناعه‌داله‌تیه‌كانی سایه‌تی ده‌سله‌لاتداریه‌تیه‌كه‌ی پاش مه‌رگی باوكمم. […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

دیسان چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوا هه‌واڵی غه‌رق بوونی كه‌شتیه‌ك كه‌ زیاتر له‌ 600 كۆچبه‌ری هه‌لگرتبوو، بووه‌ مانێشتی سه‌ره‌كی زۆرێك له‌ گۆڤارو ڕۆژنامه‌كانی دنیا. به‌پێ دواین زانیاریه‌كان زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌و ئینسانانه‌‌ ته‌رمه‌كانیشیان پاش به‌دواچوون وپشكنینیكی زۆری هێزه‌كانی كه‌نارده‌ریا هه‌ر نه‌دۆزرانه‌وه‌.  كه‌ ئه‌مه‌ گۆشه‌یه‌ك له‌ تراژیدیاكانی ئه‌م ڕۆژانه‌یه‌‌و ته‌نیا له‌م سالدا زیاتر له‌ 2000 ئینسان له‌م ڕێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م دنیا پر ناعه‌داله‌تی ونابه‌رابه‌ره‌ تا كه‌ی درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی وه‌یشومی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

په‌یامیَكی به‌هادینی حاجی به‌كری دارتاش، ناسراو به‌ ’’ ریبوار عارف’’ بۆ ئازادیخوازانی شاری هه‌له‌بجه‌ نزیك به‌مانگێكه‌ جولانه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازانه‌ زۆریَك له ‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و ده‌یان نووسه‌ر، هونه‌مه‌ندو سیاسه‌تمه‌دارو هه‌زاران ئازادیخواز له‌ ده‌وری كەمپینی (بەڵێ بۆ دەستوورێكی سیكۆلار لە هەرێمی كوردستان) كۆبوونه‌ته‌وه‌و ‌به‌ واژۆكانیان پشگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌ شاره‌كانی سلیمانی، هه‌ولیر، كركوك، ده‌ربه‌ندیخان، گه‌رمیان، چه‌مچه‌مال…نیشانداوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتیكدایه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌‌دا چه‌ندین كۆرو سیمینار به‌رپاكراوه‌و هاوكاتیش ده‌سته‌كانی واژۆ كۆكردنه‌وه‌و‌ دروستكردنی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

به‌رِیَز كاك شوان حه‌مه‌ بابه‌تیَكی بلاوكرده‌وه‌ته‌وه‌، كه‌ دواتر مالپه‌ری‌ لڤین وه‌ك هه‌والیَك بابه‌ته‌كه‌ی بلاوكردوه‌ته‌وه.‌ كه‌تیدا ئاماژه‌ به‌وه‌‌كراوه‌ كه‌به‌گویَره‌ی زانیاریه‌كانی نووسه‌ر ئه‌و هه‌واله‌‌ له‌ ده‌زگا حكومیه‌كانی نه‌رویج وه‌رگیراوه‌و ده‌لێ:‌’’ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ داواكاریه‌كانیان رِه‌تكراوه‌ته‌وه‌، ده‌توانن ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بگه‌رِیَنه‌وه‌ ولاته‌كانی خۆیان و هه‌ركه‌سیَكیش ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بگه‌رِیَته‌وه‌ ولاته‌كه‌ی خۆی ئه‌وا سه‌ره‌تا 3000 دۆلار وه‌رده‌گریَت وپاش گه‌رِانه‌وه‌ش 3600 دۆلاریتریش وه‌رده‌گریَت و لڤینیش كه‌مێك خاتری گرتووه‌و كۆی دراوه‌كه‌ی كردوه‌ به‌ 7000 دۆلار. بۆیه‌ له‌مباره‌وه‌ سه‌رنجی من له‌سه‌ر […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئه‌گه‌رچی ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن گه‌لیك كه‌ملوتفن ده‌رهه‌ق به‌كارو چالاكیه‌كانی رِیَكخراوی سیَكولار؛ به‌لام به‌رده‌وام بوونی سیمینارو كۆرو كۆبوونه‌وه‌و چالاكیه‌كان له‌ چه‌ندین‌ شاری كوردستاندا، به‌ده‌ر‌ له‌ ده‌نگورِه‌نگو به‌دواچونی ده‌زگاكنی رِاگه‌یاندنیش رِنگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی خۆی هه‌بووه‌و هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئیتر پیَگه‌ی ئه‌م ریكخراوه‌ ناشاریته‌وه‌و ناتوانری په‌راویزبخریت‌. ئاخه‌ر هاتنه‌ سه‌رخه‌تی فازیل میرانی و پیداده‌گریت له‌ ئیسلامی بوونی ده‌ستور، كاریكی ره‌كه‌وتوو بیئاراسته‌ نیه‌.  ووتاره‌ شه‌رمنۆكه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكه‌وانانی گۆران و قه‌له‌م به‌ده‌ستانیان له‌ سونگه‌ی داكۆكیكردن له‌ سه‌وابتی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌ رِواله‌تدا چه‌ند گه‌نجیَكی بیَكاری شارو چه‌ند ده‌ستفرۆشیكی قه‌راغ شه‌قامه‌كان له‌ چله‌ی گه‌رمی هاوینداو به‌ زمانی به‌رِۆژوه‌وه‌ هه‌رچی بای سكیانه‌ به‌هوتافكیشان خالیانكردوه‌‌ به‌سه‌ر كچیكی نیمچه‌ قول رِوتداو په‌لكیَشیانكرد به‌رده‌م دادگای سنووربه‌زاندنی داب و نه‌ریته‌كان و سه‌وابته‌كانی ئیسلام، بۆیه‌ له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌بیَت ئه‌و دیوه‌زمه‌بیت له‌سه‌ر سنگی نیوه‌ی كۆمه‌ل مۆلبخوات و بتوقینیت، كه‌ ره‌نگه‌ تائیسته‌ش هیشتا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌توای تیرۆری كه‌س نه‌بیت و پیویست ’’به‌هیچ هاتوهاورایك نه‌كات’’. به‌لام له‌ رِاستیدا هیَماكانی پشت […]