گه‌ره‌كمه‌ به‌ر له‌هه‌ر قسه‌یه‌ك ئه‌م به‌یته‌ شیعریه‌ میلییه‌ بكه‌مه‌ ده‌ست پێكی‌ بابه‌ته‌كه‌م : به‌سازان سازان, سازانم سازان هه‌تا خۆم سازان, سازانیان سازان گه‌رچی‌ ململانێی‌ لایانه‌ سیاسیه‌كان بۆ سیاغه‌و نوسینی‌ ده‌ستورو كێشانی‌ سكێچی‌ سیسته‌می‌ سیاسی‌ هه‌رێم, كارێكی‌ ره‌واو ئاسایی‌ و به‌جێیه‌, لایه‌نه‌كان مافی‌ خۆیانه‌ دیدی‌ و تێگه‌یشتنی‌ خۆیان بترینجێنه‌ ناو ره‌ش نوسی ده‌ستوره‌وه‌و به‌شوێن هه‌ڵكڕاندنی‌ خواست و ئایدیای‌ خۆیانه‌وه‌ بن, به‌لاَم گرنگه‌ هه‌مووان ئه‌وه‌ بزانن له‌وه‌ گرنگتر ماف و خواست و […]

من وایده‌بینم كه‌بیست و سێی حوزه‌یران سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه‌ له‌ژیانی سیاسیماندا ,ئه‌و رۆژه‌ بوو به‌رۆژێكی مێژوویی له‌ژیانی سیاسیماندا,چ وه‌ك ئه‌وه‌ی بوو به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌و خواستی گه‌ل و زۆرینه‌ به‌سه‌ر خواست و ویستی كه‌سیی و حزبی. . ! وه‌ بوو به‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێ دیارده‌و ئاماژه‌ی زۆر جیاواز و سه‌یرو مه‌هزه‌له‌ 0 راستی هه‌قیقه‌تی هه‌ندێ روخسارو شت ده‌ركه‌وتن كه‌پێشتر بۆ خه‌ڵك روون نه‌بوو یا واده‌رنه‌ده‌كه‌وتن و نه‌ده‌بینران, ره‌نگه‌ گه‌ر پێشتر قسه‌یه‌كی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا