ئێمە مرۆڤن، سەرۆک بەسەرۆکی لەدایک نابێت، پەرلەمانتار و وەزیر بەوشێوەیەی ئێستا هەن لەدایک نەبوون، ئێمەی مرۆڤ متمانە و پێگە و پلەمان پێداون، ئێمە نەبین ئەوان کێن! ئێمەین هێز و دەسەڵاتمان داونەتێ. لەنێوان ئێمە و ئەواندا زۆرشت هەیە، زۆر جیاوازی هەیە… هەر لە پۆشاکەوە بۆ سەیارە و خانو، هەر لە موچەوە بۆ خۆشگوزەرانی، هەر لەکارەباوە بۆ زۆر شتی تر. بەپێی لۆژێک بێت ئێمە متمانەمان داوە بە ئێوە، ئێوە لەبەرامبەردا چیتان کرد، […]

ماوه‌یه‌كه‌ شتێك ئه‌ندێشه‌می‌ داگیر كردووه‌ و زۆر بیرده‌كه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر دڕنده‌ییه‌كانی‌ مرۆڤ، زۆر زانا و بیرمه‌ند و ڕۆشنبیر له‌باره‌ی‌ دڕنده‌یی مرۆڤه‌وه‌ دواون، هه‌ندێكیان قسه‌یان له‌سه‌ر ڕابردووی‌ دڕندایه‌تیه‌كانی‌ مرۆڤ كردووه‌ و هه‌ندێكی‌ تریان له‌سه‌ر ئێسته‌ و هه‌ندێكی‌ تریان له‌ چوارچێوه‌ی‌ فلم و سینه‌مادا قسه‌یان له‌سه‌ر لایه‌نه‌ خه‌یاڵیه‌كانی‌ مرۆڤ كردووه‌. كه‌ ده‌كرێت پێشبینی‌ بێت یان شتێكی‌ پلان بۆدانراو بێت.. له‌ڕابردودا سینه‌مای‌ ئه‌مریكی‌ كۆمه‌ڵێك فلمی‌ نمایش كرد كه‌ فلمی‌ ترسناك بوون به‌ناوبانگترینیان له‌لای‌ ئێمه‌ی‌ […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

عێراق وڵاتێكی‌ فره‌ ڕه‌نگ و فره‌ ئایین و فره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌، كار نه‌كراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌نگه‌كان، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كان بۆئه‌وه‌ن كه‌ گروپێك سه‌ردار و ده‌ست ڕۆشتویی عێراق بێت، ده‌یه‌وێت ته‌واوی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ فلته‌ری‌ ئه‌ودا بڕۆن، هه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئابوری‌ و سیاسی ئیداری‌ و ئابوریه‌وه‌، له‌ عێراقدا شتێك نیه‌ به‌ناوی‌ مافی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌، ته‌نها مافی‌ حیزبی‌ و تایه‌فه‌گه‌ری‌ و مه‌زهه‌بی و گروپی‌ هه‌یه‌.. ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ گروپێك له‌ ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانی‌ تر ئۆپۆزسیۆنێكی‌ بێده‌نگ بن.. […]

  كاتێك شتێك ساخته‌ ده‌كرێت كاتی زۆری ده‌وێت تا ڕوونده‌بێته‌وه‌ كام شته‌ ساخته‌كراوه‌، به‌ڵام كاتێك قسه‌ یان ڕه‌فتارێك به‌ درۆ ڕوپوشكرابێت، ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ ڕه‌فتاره‌كه‌ی خۆی یان قسه‌كه‌ی خۆی به‌درۆ بخاته‌وه‌ ئینجا پێی ده‌زانین. ئێمه‌ وه‌ك توێژی ته‌ندروستی چۆن بزانین ئه‌سڵی ماده‌ خامه‌كه‌ چیه‌؟ ئێمه‌ وه‌ك توێژی ته‌ندروستی بناغه‌ی كارمان له‌سه‌ر متمانه‌ گرێدراوه‌، متمانه‌مان به‌ هه‌موو ڕه‌فتارێك و هه‌موو وته‌یه‌ك هه‌یه‌، گه‌ر كه‌سه‌كه‌ش درۆ بكات هه‌ر نه‌خۆشه‌ چونكه‌ كاری له‌سه‌ر فریودانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا