رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەكۆنگرەی زانست وته‌كنۆلوجیا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ باسی لەدەستپێكردنی شەڕی موسڵ كردو رایگەیاند هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌شداری ئه‌كات و كه‌س ناتوانێت رێگری لێبكات و، جەختیشیكردەوە كە هێزەكانیان لەبەعشیقە ئه‌مێننەوەو، نابێت كەس چاوەڕێی ئەوەیان لێبكات پاشەكشە بكەن وتی. : با هیچ کەسێک چاوەڕێ نەبێت ئێمە لەباشیک دەرچین. ئێمە لەباشیکین و تا ئەمڕۆ دژایه‌تی رێکخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)  مان كردووه‌. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ كۆنگره‌ی ناوبراودا وتی:  […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

هه‌واڵه‌كانی ناوخۆو جیهانییه‌كان باس له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ری موسڵ ئه‌كه‌ن و عێراق داوا ئه‌كات توركیا بگه‌رێته‌وه‌و، ئه‌مریكا هه‌وڵئه‌دات هه‌ردوو وڵات له‌ سه‌ر شه‌ری موسڵ رێكبكه‌ون و رێز له‌ خاكی عێراق بگێرێت ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ توركیا سووره‌ له‌ سه‌ر مانه‌وه‌و به‌شداریكردن و، پشت به‌ مه‌سعود بارزانی وسوننه‌ به‌عسییه‌كان به‌ ناوی “” حه‌شدی نیشتمانی”” ویارمه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌رو وڵاتانی كه‌نداو ئه‌به‌ستێت. ئه‌مریكا سووره‌ له‌ سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ری موسڵ و، هه‌وڵئه‌دات جۆرێك […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

خانه‌قین شارێكی گرنگ و دێرینی كوردستانه‌و به‌ درێژایی مێژوو بایه‌خی پێدراوه‌و چونكه‌ شوێنی نیشته‌جێی مرۆف بووه‌و، له‌ رووی جۆگرافیاوه‌ بووه‌ته‌ خاڵێكی گرنگ و بایه‌خداری رێگای هاتووچۆ له‌ نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو، له ساڵانی چاخه‌كانی ناوه‌راست به‌ رێگای ئاوریشم ناوبانگی ده‌ركردبوو،‌ له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌كان به‌ رێگای به‌غدا– خوراسان ناسراو، به‌ هۆی ئارامی و ئاسایشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان موسڵمانان و چینییه‌كان زۆر به‌هێز بوو. له‌ مێژووی هاوچه‌رخدا، مێژووی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانیه‌تی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌م رۆژانه‌دا مقۆ مقۆیه‌كی خه‌ست و سه‌خت له‌ نێوان ئه‌مریكاو توركیاو یاوه‌ره‌كانی و عێراق و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئارادایه‌و، هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ پلان و ئه‌جیندای تایبه‌تی خؤی هه‌یه‌و به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌گه‌رێن و، ئه‌مریكا به‌ قورسایی خۆی و هه‌موو تواناكانیه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت به‌ زووترین كات ده‌ستبكرێت به‌ شه‌ری موسڵ و، ده‌رباره‌ی بوونی توركیا له‌ ناو خاكی عێراق برێت مەكگۆڕك نوێنه‌ری سه‌رۆك باراك ئۆباما رایگەیاند، كە هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەناو خاكی […]

{ ئەبێ گەڵی کوردستان خۆی ئامادە بکات بۆ شەرێکی مان و نەمان} روون ئاشكرایه‌ به‌ فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌وڵه‌تی توركیا شاره‌كانی باكووری كوردستانی وێرانكردو، به‌ هه‌زاران سڤیلی بێتاوانیان كۆمه‌ڵكوژ كردو له‌ سه‌ر خاكی باوباپیرانیان ده‌ربه‌ده‌ریانی كردو، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو، كه‌وته‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ په‌رله‌مانتارانی كوردو، له‌ دووایشدا تاقمه‌كه‌ی “” حزبی دادو گه‌شه‌پێدان “” له‌ كۆده‌تایه‌كی سیاسییانه‌ دژ به‌ شاره‌وانییه‌كانی شاره‌ كوردییه‌‌كان به‌رپرسه‌ كورده‌كانی له‌ كارخست و لایانی برد. قه‌ت رۆژێك […]

مێژووی ئیسلام و رۆژانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كان، مێژوویه‌كی ره‌ش وخوێناویه‌و ، كوشتن و خوێنرشتن بوو به‌ باوو، به‌ربه‌ره‌كانی و شه‌ر له‌ نێوان خه‌لیفه‌كان زۆرجار رویداوه‌و، هه‌ر یه‌ك هه‌وڵیداوه‌ ئه‌وی تر له‌ ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه‌و، خۆی شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌و، له‌ پاش ‌ كوشتنی خه‌لیفه‌كانی راشدی عوسمان بن عه‌فان و عه‌لی بن تاڵب و، كوشتنی ئیمام حوسه‌ێن، ئه‌مه‌وییه‌كان بوونه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و، له‌ پاش ئه‌وانیش عه‌باسییه‌كان و، ئینجا خه‌لافه‌تی عوسمانی درێژه‌ی هه‌بوو تا په‌یمانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌م رۆژه‌نه‌دا دوژمنایه‌تی له‌ نێوان دوو وڵاتی ئیسلامی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو كۆنه‌په‌رست و دوواكه‌وتوو ( ئێران و عه‌ربستانی سعودییه‌) به‌ هؤی مه‌زهه‌ب و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی شیعه‌و سوننه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌و سه‌ر ئێسقان و هه‌ردوولا له‌ رۆژنامه‌و رادیۆو ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و هه‌موو به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و ماس میدیا هێرش ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كترو ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ لاف و گه‌زافی مرۆڤدۆستی و دیمو‌كراسی لێئه‌ده‌ن. هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا هه‌ندێ كه‌س له‌وانه‌ی ماڵپه‌ری كوردییان بۆ ئاماده‌ كراوه‌و پاره‌ی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌م رۆژانه‌دا به‌ گه‌رمی ده‌نگۆی ئالۆزی و شه‌رو ئاژاوه‌ له‌ نێوان سوننه‌و شیعه بڵاو بووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ وڵات خۆی كردووه‌ته‌ پارێزو به‌ پێی لێدوان و راگه‌یاندنه‌كانی به‌رپرسه‌ باڵاو گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌‌ ئاماده‌ن هه‌موو توانایان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی هه‌وادارانیان و بۆ نموونه‌ ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی. سوننه‌كانی عێراق له‌ گه‌ڵ شیعه‌كان ئاویان به‌ یه‌ك جۆگه‌له‌ ناروات و، هه‌موو كات دان له‌ یه‌كتر جیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و، بار گرژی دروست ئه‌كه‌ن و، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و […]

ئه‌مرۆ 21/9/2016 بریاره‌ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش بە سەرۆكایەتی شاندێكی هەدەپە سەردانی هەرێمی كوردستان ئەكات‌و لەسەردانەكەیشدا لەگەڵ بەرپرسانی هه‌ندێ لایه‌ن و حزبه‌كان كۆئه‌بێتەوه‌و هەر بەپێی هەواڵەكە دەمیرتاش‌و شاندەكەی هەدەپە لەگەڵ مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆئه‌بێتەوه‌و، له‌ پاش رۆژێك لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆئه‌بنەه‌و پاشان شاندەكەی هەدەپە بەسەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سه‌ردانی سلێمانی ئه‌كات و لەو سەردانەشدا لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‌و بزووتنەوەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌ 10 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 موسڵ دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق به‌ پێی پیلانێكی توكمه‌ی دارێژراو له‌ نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیاو ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و به‌عسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالكی كه‌وت و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خوێنرێژه‌وه‌ ( داعش) كۆنترۆڵ كراو ده‌ستیانكرد به‌ كوشتن و خوێنرشتن و تاڵانكردنی ماڵ و سامانی دانیشتوانی شاره‌كه‌و بووه‌ هۆی راكردن و هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزان به‌ […]