سەرەتا من پاڵپشت بەو پرۆژەیەی بڵاو کراوەتەوە و هێشتا بەرەسمی پشت راست نەکراوەتەوە، ئەم سەرنجانە ئەخەمە روو: یەکەم: گومان ئەکەم ئەم پرۆژەیە لیجنە یا دەستەیەک نوسیبێتی، چونکە مەعلومە بەیەک ریتم و شێواز نوسراوە، لە راستیشدا لە پرۆژە ناچێت ئەوەندەی لە ستایڵێکی وشەریزکردنی بێبەرهەم دەچێت. دووەم: ئەم بە ناو پرۆژەیە زۆرتر لە بەرنامەی هەڵبژاردن ئەچێت نەک پرۆژەیەکی هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسیی و دارایی و ئابورییەکانی هەرێم. بەشی زۆری خاڵەکانی پێشتر […]

ئایا خەباتی مەدەنی تەنها گفتوگۆیە؟ تەنها دانیشتنی لایەنە سیاسیەکانە؟ ئایا ئەو لایەنە سیاسیانەی کۆدەبنەوەو لە بناغەدا خۆیان هۆکاری کێشەکانن، دەتوانن بە بێ فشاری جەماوەر هەنگاوی ئیجابی بۆ چارەسەر بنێن؟ بۆچی لە کوردستاندا هەرجۆرە بانگەشەیەک بۆ خۆپیشاندان  مانگرتن و هەستانی جەماوەری بە توندرەوێتی لەقەڵەم ئەدرێت؟ ئایا ئەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکئەدات؟ ئەرێ بەڕاست ئاشتی کۆمەڵایەتی چیە؟ ئاشتی و خۆشگوزەرانی و ژیانی شاهانەی دەسەڵاتدارانی حزب و حکومەتە یا هی میللەت؟؟؟ ساڵی ٢٠١١، وابزانم […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

چەند مانگێک دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی بەرەی کوردستانی، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە کردەوەکانی بەرە دەستی پێکرد: هەر لەو کاتەوە باس لە فەرهود و تاڵانی وئاودیوکردن و دزی و خۆدەوڵەمەند کردن دەستی پێکرد. لەو ڕۆژەوە، واتە تەنها پاش چەند مانگێکی کەم لەدەسەڵاتی بەرە، ئیتر ئەو قەوانە جێگیر بوو، بەڵام قەت نەیتوانی تەجاوزی بۆڵەبۆڵ و گلەیی و گازندە بکات، بۆ؟ – لە سەرەتای شەڕی ناوخۆوە، دەیان نوسەر دروستبون، سەدان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

هەردوو بەڕێز کاک مەلا بەختیار و کاک قوباد تاڵەبانی، لە قسەوباسەکانیاندا، لە ڤیستڤاڵی گەلاوێژ، سوپاسی مامۆستایان ئەکەن کە گوایە ڕێگەیان نەداوە دەستی حزب بخرێتە ناو خۆپیشاندانەکانەوە. ئەم قسەیە هەڵدەگرێ لەسەری ڕاوەستین. سەرەتا دەبێت بڵێم: ڕێڕەوی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران مەدەنیە و داواکردنی مافی سادەو ڕەوای خۆیانە، بۆیە چوارچێوەکەی هەر دەبێ وابێت. ئەوانەشی سەرقاڵی ئەم ئەرکە پیرۆزەن، کەسی دڵسۆز و خەمخۆری نیشتمان و ئاسایشی شارەکە و خودی مامۆستایانن. پێویستیان بە سوپاس […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بەرپرسانی پارتی بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێداگری مەسعود بارزانی لەسەر مانەوەی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم تەنها بۆ شەڕی داعشە. بۆیە كاتێك بارزانی ئیعلانی ئەوەی كرد كە كوردستان تەواو رزگاركراوەو سنورەكان پارێزراون، دەبوایە لەگەڵ خۆی و میللەتدا راستگۆ بوایەوە، هەر لەوێ ئەوەی رابگەیاندایە كە ئەو چیتر نایەوێت كورسی سەرۆكایەتی بۆ خۆی داگیر بكات، لە رێگەی فراكسیۆنەكەیەوە داوای لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بكردایە كە رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئامادە بكەن بە گوێرەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

کەم نین ئەوانەی لە تەلەفزیۆنەکان و کۆبونەوە گشتیەکاندا خۆیان وەک گیڤاراو، لەدانیشتنە حزبیەکاندا خۆیان وەک گاندی پیشان ئەدەن. ئەوان لەهەردوو حاڵەتدا هەم لە گیڤاراو هەم لەگاندیش تێنەگەیشتون، چونکە نازانن خەباتی ئەو دوو پیاوە بۆ یەک مەبەست و یەک ئامانج بوە کەئەویش دژایەتی کردنی زوڵم و چەوساندنەوەو ناعەدالەتی بوە، هەردووکیان لەیەک بەرەدا بون بە جیاوازی کات و ناوچەو شێوازی خەباتەوە. لە کوردستاندا، رۆژ نیە لە بەرپرسی باڵای حزبەکانەوە، هەموو حزبەکان، لەپەرلەمانتاری […]

لەم کێشمەکێشەیەی نێو یەکێتیدا، ئەوەندە قسەو باس لەسەر هەڵوێستی گۆڕان دەکرێت ئەوەندە باس لە ئەسڵی کێشەکان ناکرێت. زۆرجار دەوترێت گۆڕان نابێ بێلایەن بێت، هەندێکجاریش ئەوترێت گۆڕان ئەبێ بێلایەن بێت. من پێم وایە ئەو دوو تێڕوانینە هەریەکە لە دیدگایەکی بەرژەوەندخوازەوە ئەو قسەیە ئەکەن.  ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە کە گۆڕان بێلایەن نییە. من دواتر لەسەر ئەوە قسە ئەکەم، بەڵام لێرەدا پێم باشە دوو وشە لەسەر هەڵسوکەوتی حزبی لەم سەردەمەدا بکەم. گۆڕینی ئاکتی حزبی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

هەر چۆن بە هەڵجونی لەناکاوی مرۆڤێکی هێمن و لەسەرخۆ ئەحەپەسێین، چونکە هەست ئەکەین ئەوە پێچەوانەی کاراکتەری ئەو کەسەیە، بەهەمان شێوەش لە گرژبونی پەیوەندیەکانی نێوان گۆڕان و یەکگرتوو توشی شۆک ئەبین، چونکە لە بناغەدا هەم لێکتێگەیشتنی رەسمی هەردولا پتەوەو، هەمیش پەیوەندیەکانیان. بەڵام سەرباری ئەو پتەویە کە لە روکەشدا هەیە، بەردەوام هەست بەوە کراوە لە ژێرەوە دڕدونگی و خراپ لەیەک تێگەشتن و خراپ لەیەک خوێندن هەیە، هەمیشە نیگایەکی هەندێک لەکادرەکانی هەردوولا لەسەر […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

مەفروز بوو هیچ یەکێک لە چوار لایەنەکەی کوردستان ( ئەوانەی پرۆژەی هاوبەشیان هەبوو بۆ پرسی سەرۆکی هەرێم) ئامادە نەبێت پێش قسەکردنی جدی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، باس لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت. بەڵام کە ناوبەناو قسە دێتە سەر ئەم مەسەلەیە، بە پێویستی ئەزانم ئەم چەند خاڵە بخەمە روو: دەکرێت دکتۆر یوسف بەم سێ هۆکارە لە پۆستەکەی لابدرێت: یەکەم: وازهێنانی خۆی، نەخۆشی، پەککەوتەیی، نەمان لە ژیاندا. دووەم: گۆڕانکاری لەو رێککەوتنەی لە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ساڵی ١٩٥٤ لە مسر، سەیرو  سەمەرەترین خۆپیشاندان لە مێژودا رویدا، دروشمی سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە ئەمە بوو: بروخێ ئازادی، بروخێ دیموکراتی! لەوساڵەداتاقمی جەمال عەبدولناسربۆئەوەی ململانێکانیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی مسر “مەحەمەدنەجیب”یەکلابکەنەوەوکەنارەگیریبکەن ورێگە لەدروستبونی دامەزراوەکان و هەڵبژاردن بگرن، هانی لایەنگرانی خۆیاندابەو دروشمانەوەبێزاری خۆیان لەژیانی حزبایەتی و پەرلەمان ودیموکراسیەت دەربڕن. پێش ئەوساڵەودوای ئەوەشو تائێستا، سەرجەم جولانەوەناسیۆنالیستیەکان لەدەوری یەک گوتاردادەخولێنەوە ئەویش دواخستنی هەموداخوازیەئینسانی وئازادیەکان وبیناسازیو ولاتسازیە، یابەبیانوی نەبونی دەوڵەتی نەتەوەیی وسەربەخۆیەوە یابەبیانوی تازەبەدەوڵەتبون وئەولەوییەتی […]