مرۆڤی ستەمکارو چەوسێنەرو خێڵەکی هەموو کەسایەتی و شەهامەت و کەرامەتی خۆی لە هێزو دەسەڵاتەکەیدا دەبینێتەوە . هەر ئەو هۆکارە شە دیکتاتۆرەکانی دونیا هەمیشە بەهێزی چەك و هێزی سەربازی بەرگری لەمانەوەی خۆی و دەسەڵاتەکەیان دەکەن . بە ئەندازەی ئەو خەڵك و جەماوەرەی چوار ساڵ لەمەوبەر لەبەردەرکی سەرای سولەیمانیدا خۆپیشاندانیان کرد بۆ گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات و حکومەت، ئەگەر بەهەمان شێوەو بەهەمان ڕێژەی خۆپیشەندەر بڕژێنە سەنتەری شاری ستۆکهۆڵم یان یوتوبوری هەمان داواکاری بەرز […]

کێ ئەوەندەی بارزانی خیانەتی لەم میلەتە کردووەو بەردەوامیشە لەخیانەت کردن باسی دەست کەوتەکانی گەل و نیشتمان دەکات ، ئاخر سەرۆک پێمان ناڵییت کام دەست کەوت ئەمەی کە ئێستا بەرهەم هاتووە هەرهەمووی بەرهەمی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانە و بەرهەمی خوێنی ئەنفال و هەڵەبجەیە بەرهەمی زیاتر لە بیست هەزار پێشمەرگەی شەهیدە باشە جەنابت چ نەخشێکت هەیە لەم خەبات و خوێنەدا.تۆ دەڵێ ی کەوا دوژمنانی گەلەکەمان دەیانەوێت ئەم دەست کەوتە لەبار بەرن باشە من […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەم ڕاپۆرتە لە ماڵپەڕی ئیلافی عەربیدا ڕۆژنامەنووس کاك شێرزاد شێخانی بڵاوی کردۆتەوە لەبەر ئەوەی ئەم ڕاپۆرتە شیکاریە لە ماڵپەری ویکلیکسەوە وەرگیراوە منیش بە پێویستم زانی وەری گێڕمە سەر زمانی کوردی دوای ڕوخسەت وەرگرتنم لە مامۆستا شێرزاد شێخانی.     ١/   ( نەوتی کوردستان)        ماڵپەری ( ویکلیکس) بەڵگەنامەیەکی لەزاری بەرپرسە ئەمەریکیەکان لەعێراق بڵاو کردۆتەوە کەوا بنەماڵەی بارزانی دەستیان گرتووە بەسەر نەوتی هەرێمی کوردستاندا. وەهەرئەم هۆکارەش بووە کەوا لەساڵی ٢٠١٠ مافی گفتوگۆکردنی دۆسیەی […]

لە ناوەڕاستی نەوەدەکانداو لەگەرمەی شەڕی ناوخۆدا ئەو کاتەی پارتی لەهەولێر دەرکرابوو مەلا بەختیار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیدا لەوەڵامی پرسیاری یەکێك لە ڕۆژنامە نوسەکاندا ووتی پارتی بۆیە گوێ لە لۆژیکی ئاشتی ناگرێت و ئاشتی ڕەت دەکاتەوە چونکە پشتی بەم ئەزمونەوە نەیەشاوەو بۆی گرنگ نیە ئەگەر لەبار بچێت. بەشێکی قسەکەی مەلا بەختیار ڕاستە بەڵام خۆسەپاندنی پارتی بەسەر خەڵك و حیزبە کوردیەکاندا بنچینەیەکی مێژوویی هەیە. کاتێك کە پارتی لەسەر دەستی کۆمەڵێك ڕۆشنبیری کورد […]

دەسەڵاتی کوردی ٢٤ ساڵە بە پلانێکی زیرەکانەو سیستماتیکی کار لەسەر بە حیزبی کردنی کۆمەڵگای کوردی  دەکات و حیزب دەستی خستۆتە هەموو بوارو جومگەکانی ژیانی جەماوەرەوە. ووتەیەکی کارڵ مارکس هەیە دەڵێت ئەوەی قوتی ئازاد نەبوو فکریشی ئازاد نیە واتە کاتێك مرۆڤ سەرچاوەی بژێوی و گوزەرانی لە دەست گروپێك یان حیزب و لایەنێکدا بوو ئیتر دەبێت هەمیشە چاوەڕوانی فەرمانی ئەوان بێت و بە ئیرادەی ئەوان ئاراستە دەکرێت و بڕیار دەدات . یەکێتی […]