ئەگەر تەماشایەکى پیاوە سمێڵ با بردووەکانى مەملەکەت بکەیت لەم هەفتەدا وا لێیان تێدەگەیت کە ئەمانەو ئەمسالەکانى ئەمانەى مەملەکەت، شەو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ چارەسەر کردنى هۆکارەکان پاڵنەرەکانى ئەو دیوو ئەو توندوتیژى کە دژى بەشێکى گرنگى کۆمەڵگا دەکرێت ئەویش ژنانە. لە کۆشکە شاهانەکانیان لە خۆیان و ماڵ منداڵیان خەو خواردنیان حەرام کردووە. بەڵام من دەمەوێت ئەوە بڵێم لەم مەملەکەتە شەش ملیۆن نەفەرەیى ئێمەدا ئەو ژنانەیى کە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت لە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەو مێژووەییە کە لە بەردەستداییە دەربارەیى کورد شۆڕشەکانى کورد بخوێنیتەوە دەگەینە ئەو ویسگەییەى کە لە کۆى ئەو سەردەمانە، جاشاییەتى بە ناو و چەمکى جیاوازەوە بوونى هەبووە, ئێدى بە بێ ئەوەى ڕۆژێ لە ڕؤژان لە خۆمان پرسیبێت هۆکار و پاڵنەرەکانى ئەم جاشاییەتى کە لە سەرجەم سەردەمە جیاوازەکاندا هەبووە چێ بووە؟ یان ئەمە هۆکارێکى زاتیە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خو رەوشتەى تاکى کورد لە زەمەنى لە دایک بوونیەوە لە ناو خوێنیدایە، لە گەڵ […]

ئەگەر تەماشایەکى ماوەى تەمەنى حکومەتەکەى کازمى بکەین، لەو پایتەختە پڕ لە کێشمە کێشمە و بێنە و بەردەى نێودەوڵەتى بغداد، دەگەینە ئەو بڕوایەیى هەنگاو نان بۆ پڕۆسەى چاکسازى یەکێکە لە هەنگاوە گران و ئەستەمەکان، کەچى ئەم پیاوە رێک پۆشە لە ماوەى ئەو تەمەنە کەمەیدا هەنگاوى فعلى هەڵدەگرێت بۆ خستنە سەر پێی پڕۆسەى چاکسازیە، کە تەنها لە سێ هەنگاوى کورتدا نیت پاکى ئەم سەرۆک وەزیرانە دەدات بە گوێماندا ئەگەر بەربەستە ناوخۆیى ئیقلیمیەکان […]

دیارە جەنابتان ئاگاتان لە ژیان و گوزەرانى ژێردەستەکانتان (هاولاتيان) نیە؟ دەنا هەرگیز ڕێتان بە خۆتان نەدەدا لە سۆشیاڵ میدیاوە کاتى خۆتان تەرخان بکەن بۆ ئەوەى ژێردەستەکانتان چى پرسیارێک لە ناخیاندا چەندین ساڵە کەڵەکە بووە،  بۆتانى بنوسن. کەواتە منیش کە لەم مەملەکەتە دەژیم جیا لە باقى هاولاتیان مەملەکەت پرسیارم هەیە ،  ئەگەر جەنابیشتان وەکو باقى کاربەدەستانى ئەم مەملەکەتە پرسیارەکانمان بە نامەى ئۆتۆماتیکى ئاسیا سێل و کۆرک، جوابدەدرێتەوە ئەوا من هەرگیز نە […]

من لەو شۆڕشانەى کە بە هۆى برسێتى و بێ نانى ڕوودەدەن زیاتر دەترسم،  نەک لە بەرامبەر لەشکرێکى دووسەد هەزار کەسى شەڕ بکەم. ” ناپلیۆن پۆناپارت” ئەمەى سەرەوە وتەیى سەرکردەیەک بوو کە بەشى زۆرى ئەوروپاى خستە ژێر رکێفى خۆیەوە کە لە ساڵى ١٨١٢ کە ویستى روسیا داگیر بکات خاوەنى سوپایەکى شەش سەد هەزار نەفەریى بوو کەچى ئەو لە شۆڕشى برسیەکان دەترسا. ئەى ئێوە لە ماوەى ئەم سی ساڵەى حکومڕانى خۆتاندا هەرگیز […]

هەموومان بە بێ جیاوازى لە مەترسى ئەم دۆخە ئابووریە تێدەگەین، کە دامەزراوەى حکومەتى هەرێمى تێکەوتووە، هەر بۆیە دەبینین چەندان نوسەر و شارەزا لە بوارەکانى ئیداری و ئابووریدا بەم ڕؤژگارە پێشنیار و بابەت بۆ چارەسەرى ئەم دۆخە و ڕزگار بوون لە دێوەزمەکانى داتەپینى ئابوور دەخەنە سەر سەرمێزى ئیدارەکانتان، ئەى ئێوە چى لە ماوەى بیست ونۆ ساڵ لە حکومەڕانیتان نەک گویتان نەگرتووە لە کەسە دڵسۆزەکانى ئەم نیشتمانە بگرە لە هەندێ باردا ئەگەر […]

هه‌تا دوێنێكه‌بوو بیردۆزی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ ئابووری‌ كه‌ خاوندارێتێكه‌ی‌ ده‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ ئه‌ندازیارانی‌ دارشتنه‌وه‌ی‌ سیاسه‌ته‌ نه‌وتیه‌كانی‌ حكومه‌ت ، له‌ لای‌ هه‌ندێ‌ له‌ حزبه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌رچه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ ئابووریان بچوك كردبۆوه‌ ، كه‌ له‌ گۆشه‌ نیگای‌ ئه‌وانه‌وه‌ ڕۆیشتنی‌ نه‌وت به‌ بۆڕیه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ ( كوردستان – جیهان )  ده‌بێته‌ هه‌وێنێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ كه‌  ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت . چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك وێنه‌كانیان داده‌رشته‌وه‌ و باس و خواسیان له‌ […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئه‌م یاریه‌ یاریی‌ نێوان به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید نیه‌ تا هه‌موومان به‌بێ‌ جیاوازی‌ ته‌مه‌ن به‌ دیار تیڤیه‌كانه‌وه‌ دۆش دابه‌مێنین و ترپه‌ ترپه‌ دڵمان پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شمان به‌رز بكاته‌وه‌ ، چاویشمان له‌ سه‌ر چركه‌ ژمێری‌ كاتژمێره‌كه‌بێت تا كاتی‌ یاسایی‌ یاریه‌كه‌ به‌ كۆتا بهێنێ‌ . براوه‌ی‌ یاریه‌كه‌ دیاری‌ بكات ئێمه‌ش وه‌كو هانده‌ر به‌ شان و باڵی‌ تیپه‌كه‌ی‌ خۆماندا هه‌ڵبده‌ین و ئه‌وانیش باس له‌ شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن . به‌ڵكو ئه‌م كلاسیكۆ […]

مردن ته‌نها فیگه‌رێكه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كانی‌ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ و له‌ كاتی‌ خۆیدا و به‌ بێ‌ پاش و پێش كه‌وتن بۆ چركه‌یه‌كیش بێ‌ یاخود به‌ بێ‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان ئاین و ئاینزایه‌ك ، خێل و قه‌بیله‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا ره‌نگ و روو . یاخود به‌بێ‌ له‌ به‌رچاوگرتنی‌ مه‌رته‌به‌ی‌ ده‌سلات دێت و به‌بێ‌ ویستی‌ خۆمان  وه‌ بێ‌ له‌ ده‌رگادان  وه‌رگرتنی‌ ڕوخسه‌ت لێمان ئه‌و رۆحه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ پێی‌ به‌خشیوین لێمانی‌ […]

ئه‌گه‌ر بێتو لاپه‌ڕه‌كانی‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ پرۆسه‌ی‌ حكومداری‌ له‌ باشوری‌ كوردستان شه‌ن و كه‌و بكه‌ین ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ دروست بوه‌ ودروست ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ئیداره‌دانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ چه‌شنی‌ دراوێكی‌ دوو روو وایه‌ ئه‌گه‌ر دیوێكیان فاكته‌ره‌ ناوخۆیه‌كان بێ‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی‌ پابه‌ند بوونێكی‌ ڕه‌هایانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن تاكای‌ كوردیه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ته‌سكی‌ حزبایه‌تی‌ هه‌وڵدان بۆ به‌ پاشكۆ كردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا