کە مناڵ بوم لە ماڵی ئێمەدا چوار کەسایەتی زۆر باسیان لێ ئەکرا، ئەویش بە دۆشدامان و خۆشویستنەوە، شێخ مەحمودی حەفید، شێخ سەعیدی پیران، سمایلخان و خولە پیزە. لە باوک و دایکێکی نەخوێندەوار مرۆڤ بەسەرهاتەکان بە گێڕانەوەی دەماودەم ئەبیستێتەوە. گیرانەوەش تام و جێژی ئەفسانەی پێ ئەدرێ. ئەفسانەش واتە پیا هەلدان و لە واقیع دورکەوتنەوە. گۆرینی فاکت و داتاکان بە پێی مەبەست و توانای تێگەیشتنی کەسی بیژەر و هەلومەرجەکە و کاتی گێرانەوەکە […]

لە ناو تەپوتۆز و هەراهەرای بەرە جیاوزەکاندا لەسەر کەسی بەختیار عەلی و نوسینەکانی و هەڵوێستی سیاسی ئەو، چەند لایەنێکی زۆر گرنگ لە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە لەسەر کتێب و نوسین و شیعرەکانی ون ئەبێ و، زیاتر ئەو لایەنانە ئەهێنرێنە سەرەوە کە بە بڕوای من هیچ سودێکی بۆ پرۆسەی بەرەوپێشچونی نوسین و زۆرکردنی خوێنەر لە کایەی ڕۆشنبیری کوردیدا نیە. ئەو خاڵە گرنگانەش پرسەکانی ڕەسەنی و پاکی و داهێنانن لە بواری ڕۆمانی کوردیدا. هەلومەرجی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ڕاوێژی فەلسەفی گرنگە هەندێک لە دەستەواژەکان ڕونبکرێنەوە، لەوانەش میتودی سۆکرات و تەکنیکی ڕاوێژ. مێتودی سۆکرات چیە؟ کاتێک سۆکرات بە مەیدانی ئەسینادا ئەگەڕا و لە کۆڕوکۆبونەوەکاندا بەشداری ئەکرد هیچ جۆرە وەڵامێکی حازربەدەستی پێنەبو. کاری لەسەر ئەوە نەئەکرد چارەسەری کێشەکان بە کەسەکان بڵێ، تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە دەیگەیاندنە کرۆکی مەسەلەکان، واتە ناوکی کێشە و باسەکانی بۆ دەرئەخستن و دوابڕیاری ئەدایە دەست خۆیان. دیالۆگەکانی بە کراوەیی کۆتایی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنانی فەلسەفە لە ناو دیسپلینێکی نوێ بە ناوی ڕاوێژی فەلسەفیی برەوی سەندوە. ڕاوێژی فەلسەفیی وەکو بزاوتێکی نوێ، سەرەتا، لەسەر دەستی یێرد ئاخنباخی ئەڵمانی دەستی پێکرد، ئەو کاتەی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا لە ئەڵمانیا یەکەم کلینیکی ڕێنمایی لەڕێگەی ڕاوێژی فەلسەفی کردەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا لە ئەوروپا و ئەمەریکا ئەم ڕێبازە فەلسەفییە نوێیە گەشەی سەندوە و بڵاوبۆتەوە. ڕاوێژی فەلسەفی هەوڵئەدا لە ڕیگەی دیالۆگی فەلسەفیەوە وا لە مرۆڤەکان […]