ئەگەر گۆڕان هەوڵێک بو بێت بۆ ئەوەی ڕەوتی مێژوی بەریەککەوتنەکان لەسەر لاشەی نەتەوەیی کورد کرا بێت و کۆتای پێبهێنرێت ، یان ئەوەی پێ ی دەوترێت ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئێران ، کە بە درێژایی مێژوو کورد بوتە چەکی دەستیان و کارتی دەستیان بۆ شەڕ و فرۆشتنەوەی کارتەکنایان بەیەکتر ، ئەمەش هەر لە شۆڕشکانەوە تا دەگاتە میرنشینەکان و هەر لە سوارەی حەمیدییەوە تا دەگاتە یەزدان شێر درێژ کراوتەوە ، لە ئێستاشدا […]

بۆ ئەوەی بتوانیت ئارستەی گۆڕانکارییەکان بدۆزیتەوە ، ئەوا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هەر وڵاتێک و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکرێت ، وە ئەو ڕوداوانەی ئێستە هەیە و لە ساڵی نوێدا ئەگەری چی گۆڕانکاریەکی تر هەیە ، ئەڵبەت هەر وڵات و هەر هاوپەیمانیەک لە چواچێوەی بەرژەوەندی تاک وڵات و بەرژەوەندی کۆ وڵاتان کار دەکات ، بەریەککەوتنەکانیش لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هەمە لایەنەوە کاری پێ دەکرێت ، ئەگەر وامان کرد لە ڕونگەی بەرژەوەندیەوە […]

نەوشیروان مستەفا وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کاری لەسەر ئامانجەکانی ناو بزوتنەوەکەی کرد ، بەوەی لەم زەمەنەدا ژینگەی گشتی ناوچەیی لەبارە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت لەو کۆت و بەندە مێژوییە بێتە دەرێ و درێژکراوەی ستراتیژی وڵاتان نەبێت ، کاری ئەم پیاوە دژی هیچ کەسایەتیەک نەبوە ، هێندە نەبێت کاری لەسەر بڕینی ئەم ڕەگەی (مێژوو کردە) کردوە ، بەوەی ببینە خاوەنی ستراتیژی سەربەخۆی نەتەوەیی خۆمان ، ئەو کات وڵاتانی ناوچە وەک […]

لە کلتوری خێڵدا هێج شتێک گەورەتر نیە لە پیرۆزی سەرەک خێڵ ، تاکی ناو خێڵ هیچ نیە جگە لە کۆیلەیەکی سەرەک خێڵ ، لەم کلتورەدا قسەی سەرەک خێڵ یاسایە ، پێورە ، هەمو شتێکە ، بگرە وەک خواوەند دەبێت پابەند بیت پێوەوەی بێ بیر کردنەوە ، لەم کلتورەدا ئەوەی سنوری سەرەک خێڵی پەڕاند مەحکومە بە کوشتن قابیلی ژیان کردن نیە ، شەهید کردنی د.هوشیار دەچێتە هەمان چوارچێوەوە ، بەو مانایەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەگەر کۆمەڵگا پانتاییەک بوبێت و حیزبەکان هاتبێتن هێڵی دەسەڵاتی خۆیان کێشا بێت و هەر حیزبە و پانتاییەکی بۆ خۆی داگیرکردبێت ، ئەگەر پێشتر حیزب جێ ی متمانەی بەشێك لە کۆمەڵگا بوبێت و باوەڕی تاک وا بوبێت کە بتوانن کار لەسەر دروشمەکانیان بکات ، ئەوا ئێستە ئەوەی جێگەی پێکەنین و گاڵتەجاڕییە ئەو دروشمانەن کە حیزبەکان هەڵیان گرتبو ، ئەگەر پێشتر تاک پێ ی وا بوبێت کە بە دەنگی دەتوانێت دەسەڵاتەکان بگۆڕێت […]

ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت سنوری شەڕەکانی داعشدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، لە لایەن هێزە گەورەکانەوە بونی هێزە نەک خاوەن دەنگ و پڕۆسەی دیموکراسی ، چی ئەمریکا و چی ڕوسیا و چی ئێران و تورکیا ئەیانەوێت جۆڕیک لە مۆدێلی سعودی ، یان لەوەش خراپتر کوێخا هەبێت و هەر ناوچەیەک چەند کوێخایەکی هەبێت و خاوەنی هێز بن تا بتوانن بە ئاسانی وەک کارتی شەڕ بەکاریان بهێنن ، ئەمەش هەر لە […]

بڕیاری ڕزگارکردنی هەر یەک لە ڕەقە و موسڵ ، ئەوەندەی بڕیارەکە لای ووڵاتانی زل هێزە ، ئەوەندە لای ووڵاتانی ناوچەیی نیە ، تەنها ئەوەندە نەبێت لە داڕشتنی ئەم نەخشەیەدا تا چەندێ دەتوانرێت ئەم وڵاتانە و ئەم هێزانە بخرێنە خزمەت ئەو ئامانجە ، کە وڵاتانی زل هێزی وەک ڕوسیا و ئەمریکا دایان ڕشتوە ، کە بە جۆرێکە هەتا فەرەنسا و بەریتانیاش هەندێ نیگەرانیان هەیە ، بەوەی کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمریکا […]

ئەگەر لەسەر ئاستی ناوخۆ تا ئاستێک حیزبەکانی ناو دەستەڵات نەتوانن کاری سەربەخۆییانە بکەن و درێژکراوەی ستراتیژ و ئاسایشی نەتەوەیی تورکی و ئیرانی بن ، ئەو بۆ خۆی لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدا ململانێیەکی قورس هەیە ، کە دەتوانین بڵێین درێژکراوەی ململانێ ناوچەی و جیهانیەکانە بە بچوکی لەم هەرێمەدا ، ئەگەر یەکێتی و زۆنی سەوز وەک درێژکراوەی ئێرانی ، بەرواورد بکەین بە زۆنی زەردی پارتی و تورکی ، ئەوا ئەو […]

هەرچەندە کاتەکانی ئێستا و ڕابردو ناتونرێت وەک یەک وێنا بکرێت ، بەڵام دەتوانرێت لە ڕوی ناونانەوە نزیک بن لەیەکدیەوە ، ئەوەی لە مێژودا ڕوی داوە سەردەمێکی تر و جۆری پەیوەندییەکان و ململانێکان وهاوپەیمانییەکان جیاوازی زۆرە ، بەڵام دەکرێت هەر ڕوداوەوە بە پێ ی سەردەمی خۆی خوێندنەوەی بۆ بکرێت ، ئەوەی لە ئێسادا ڕو دەدات لە ناو هاوکێشەی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوچەییدا دەکرێت لە هەمو ڕوەکانەوە بخوێنرێتەوە و بەپێ ی […]

بە درێژایی (٢٥) ساڵی ڕابردو ، دەسەڵاتی کوردی نەیتوانیوە نمونەیەکی باش بداتە هاوڵاتیانی خۆی ، نەک هەر تاک نەبوەتە سەنتەری بڕیار ، بەڵکو کۆمەڵگاشیان بە شێوەیەک بەرەو خێڵ گەری و ناوچەگەری و بنەماڵە گەری و خێزانگەری و خزمگەری بردوە ، کە تاک گەر لە ڕێ ی یەکێک لەمانەوە نەبێت ناتوانێت بە مافەکانی خۆی بگات ، ئایدیاکانی ئیسلامی و علمانی و لیبراڵی نەیانتوانیوە جۆرێک لە دامەزراوەیی بونیات بنێن کە تاک هەست […]