پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی شەوی چواردەی حوزێرانی ئەمساڵ شاندێکی حکومەتی تورکی کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتە سەرۆکایەتی دەکرد، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عیڕاق کۆبوونەوە.دوای چەند ڕۆژێک هێرشی بەربڵاوی دەیان فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکانی تورکیا لەسەر چەندین ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. وەکو دەستەواژەیەکی سواو هەمیشە سەرانی ئەنقەرە، پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دەکەنە بیانوو بۆ هێرشە داگیرکارییەکانیان بۆ سەر خاکی هەرێم و عیڕاق.  هێرشەکان نوێ […]

ڕۆژی دووشەممە کە دوایین دووشەممەی مانگی ئایاری(٢٠٢٠) بوو، پۆلیسێکی ئەمەریکی سپی پێست لە شاری مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینیسۆتا بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هاووڵاتییەکی ڕەشپێست کە ناوی(جۆرج فلۆید) بوو خنکاند. خنکاندنی جۆرج فلۆیدی تەمەن چل و شەش ساڵ تاوانێکە ئەمەریکای هەژاند، بەو هۆیەوە لە دەیان شاری ئەمەریکا خۆپیشاندان دەستیپێکرد. ئەوەی کە لە ئەمەریکا لەسەر دەستی پۆلیسە سپی پێستەکە ڕوویدا شتێکی تازە نیە پێشتریش تاوانی لەو جۆرە لەلایەن پۆلیسە سپی پێستەکان دژ […]

سەد ساڵ لەمەوبەر لە ١٩١٥/٤/٢٤ دا بەبڕیاری سوڵتانەکانی عوسمانی گەلی ئەرمەن لە تورکیا کۆمەڵکوژکران و بەگشتی ملیۆنێک و نیو مرۆڤ لەناوبران و دەیان هەزاریش دەربەدەرکران . گەلی تورک خاوەنی ناسنامە و زمان و خاکی خۆی نیە ، بەڵکو زمانەکەیان تێکەڵەیەکی کوردی و عەرەبی و چەند زمانێکی تری ناوچەکەیە ، تورک لەسەردەمی عوسمانیەکان ئایینی ئیسلامیان بەکارهێنا بۆ داگیرکاری ووڵاتانی ناوچەکە لەڕێگای هێرشی سەربازی توانیان لە کەنداو تا بەڵقان داگیر بکەن ، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ساڵی ڕابردوو ساڵێکی پڕ کارەساتبوو بۆ گەلی کورد بەتایبەتی کە ڕێکخراوی ئیسلامی تیرۆریستی داعش بە هاوکاری عەرەبی شۆڤینیی سوننە مەزهەب و کۆنە بەعسیەکان و چەند ووڵاتێکی سوننە مەزهەبی ناوچەکە هێرشی کردە سەر شەنگال و کۆبانی و شارەکانی تری باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ، ئاستی کارەساتەکە گەیشتە پلەی جینۆساید . دیارە هێرشەکان نوێ نەبوون ، تیرۆریستان ماوەی سێ ساڵە بەردەوامن لەهێرشەکانیان بۆ سەر گەلی کورد لەبەشێکی تری کوردستان کە ڕۆژئاوای کوردستانە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

هەینی ٢٠١٥/٣/١٣ لە بناری قەندیل جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێ کوردستان(کەجەکە) و فاتیمە عادل ئەندامی کۆنسەی کۆما جڤاکێ کوردستان (کەجەکە) کاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆ ، پێشوازیان لە شاندێکی هاوبەشی شارەکانی باشوری کوردستان کرد. شاندەکە پەنجا کەسایەتی بوون کە لە نوێنەرانی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی شارستانی و زیندانیانی سیاسی و ژنان و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی سەربەخۆی پێکهاتبوو ، لە دیدارەکەدا بەشداربووانی شاندەکە داوای مانەوەی هێزەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان […]

بەمەبەستی ڕیگاگرتن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد (سامان نەسیم ) فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان لەئاستی نێودەوڵەتی لەهەوڵی بەردەوامدایە ، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی چەندین ڕۆژە فیدراسیۆن – بەشی ئەوروپا ، لەگەڵ پەرلەمانی ئەڵمانی لە پەیوەندیدایە . بەپشتبەستن بە زانیاریەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ئەوروپا سەبارەت بە گیراوی سیاسی کورد سامان نەسیم لە ٢٠١٥/٢/١٨ پەرلەمانتار ” ئولا یێلپکە ” لە فراکسیۆنی پارتی چەپ کە هاوکات ووتەبێژی سیاسەتی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لە چووارچێوەی گوشاری سیستەماتیکی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر گیراوانی سیاسی کورد، دەنگۆی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی “سامان نەسیم” بووەتە هۆی نیگەرانی کوردان و بنەماڵەی گیراوانی سیاسی کورد و فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان بەپەلە خوازیاری ڕاگرتنی ئەو سزایەیە.  سامان نەسیم بە تۆمەتى موحاربە (دژایەتی خودا) و ئەندامیەتی لە پارتیەکی کوردستانی لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی ئورمییە  ده‌ست به‌سه‌ر كرا و ‌ سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێندرا، ئەمە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ڕاستیەکان و ئامارەکانی یەکێک لە گرتووخانە مەترسیدارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە ڕوو فیدراسیۆنی زنیدانیانی سیاسی کوردستان / فیدراسیۆن بەشی ڕۆژهەلاتی کوردستان ، سەبارەت بە گرتووخانەی شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند ئامارێکی وورد ئاشکرادەکات . گرتووخانەی شاری کامیاران لەبری ووشەی گرتووخانە لەسەر دەرگاکەی بەگەورەی نووسراوە (مجتەمەعی کاردەرمانی کامیاران) . کاتێک مرۆڤ ئەو ڕستەیە دەخوێننەوە ” مجتەمەعی کاردەرمانی کامیاران ” تووشی فریودان […]