باشوری کوردستان لە ڕووی شارستانیەت و فەرهەنگی شارییەوە، لە هیچ سەرزەمینێک ناچێت،ئێمە شارمان نییە بە مانا مۆدێڕنەکەی، بەڵکو گوندی گەورەو فراوانمان هەیە بە مانا هەرە خێڵەکیەکەی، سلێمانی و هەولێرو کەرکوک سێ جێگای قەرەباڵخن،کە دەکرێت ناویان بنێین سێ لادێی گەورە. ئەکرێت کۆمەڵگایەک زۆر پاشکەوتووبێت،بەڵام کۆمەلگایەکی کشتوکاڵی بێت، گاڤ بە گاڤ بگۆڕێت بە کۆمەڵگایەکی سەنعەتی، یان زۆر دواکەوتو خێڵەکی بێت و بگۆڕێت بە کۆمەڵگایەکی مۆدێڕن،ئەوەی کە پرسی منە هێشتا باشور کۆمەڵگا نیە،تا […]

بەرلەوەی هەرچی بم شاعیرێکم،لەوەیش بەدەر من لە مرۆڤی ئەم سەردەمە ناچم، ڕەنگە گەریدەیەکی سەردەمی قاجاریەکان بم، یان دوور نیە سەربازێکی نەزانی تاتاریەکان، خۆ ئەیشبێت ئەسپێکی ناو لێرەوارە هەزار بەهەزارەکانی ئەم گێتیە بووبم، ئەکرێت وەک تنۆکە ئاوێک، قەترەیە شەونمی سەر گەلای دارێک، یان مشتەئاوێکی لاڕێی چەمێک، کاتێک ئەوەستێت و بە تەنهاو لەبەر خۆردا چاوەڕوانی وشک بوونەوەی خۆی ئەکات. پێدەچێت دراوسێیەکی”سوارەی موکریان” بم وڕاونرابم، یان سۆفیەکی بەردەم حوجرەکەی مەولانەو بە کۆچی ئەو […]

هەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتی”یوسف و بەهاروعلی” کردیان، هەریەکەیان بۆ قازانجی تایبەت، یوسف بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی بەغدا بەڵام شکستی خوارد، دواجارچونیان بۆ بەغداو بۆ دەنگدان بە فواد حسین دیسان بۆ ئەو مەبەستەو شکستی خوارد، تەنها لەوەدا شکستی نەخوارد کە بڕی 222 ملیۆن دینار و 18 پارچە چەک 13 کڵاشینکۆف و5 دەمانچەی پەرلەمانی وەرگرتوەو حسابیان لەگەڵ نەکرد. علی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی لیست” کە ئەوکاتە نەبوو” دوایی بوو، دوریش نیە نەکرێتە […]

پرۆژەی “نەوشیروان مستەفا” بۆ گۆرانکاری لە باشوری کوردستان، سەرقاڵی شکستی حەتمیە، بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەرگی کاک نەوشیرواندا سەرقاڵی مردنە. گۆڕان لە هێزێکەوە بۆ گۆڕانکاری بۆتە هێزێک بە دەستی گروپێکی هەلپەرستەوە بۆ پۆست و پارە، ئێستا ئیتر تەبدیل بووە بە هێزێکی بچوکی کلاسیکی لە پارتی و یەکێتی چوو، داماڵراوە لە هەموو بەها ئەخلاقیەکان کە سەرەتا خۆی خولقێنەرو داهێنەری بوو،خاڵی بۆتەوە لە ماناکانی خۆی، ئەو مانایانەی بۆی دروست بوو. ئەم شکستە حەتمیەو […]

هەردوو برای هونەرمەند” ڕەحیمی زەبیحی و کەیوانی زەبیحی” بە دەست بەسراوی وبە سوتاوی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ناو ناوە کارەساتی ئۆتۆمبێل. کاتی خۆیشی” ساواک”ی شا..هەمان کاری ئیتلاعاتی ئێستای ئەکرد، تا گوڵسورخی و سەمەدی بیهرەنگی گرتو کوشتنی، ئیدعای ئەکرد کە ئەوان ساواکن ژێر بەژێر، تا لای خەڵک بچوکیان بکاتەوەو گومانیان لەسەر دروست بکات، کاتێ گیران و شەهیدیان کردن، هێندە بێڕەوشت بوون ووتیان “لەگەڵ خۆمان بوون، دوایی هەڵگەرانەوە بۆیە کوژران”. گوڵسورخیان لە […]

ئێوارەیەک وەرەو وەک ئاواز بمژەنە، وەک کوانو پڕمکە لە گەرمی خۆت، لەناو ئەم وەرزی پایزەدا، گوڵە زەردەکانی دڵ ئاوبدەو بە تۆوە سەفەری دۆزەخ دەرگاکانی بەهەشتە. بەیانیەک وەرەو با تۆسقاڵێ لە مانگی ڕوخسارت بڕنم، دڵ لێرە پڕە لە بێ تۆیی،لەوێندەرەوە بە بێدەنگیەکەت مەمکوژە، تۆ هیچ کاتێک لێرە نیت، ئەترسم من بێم وتۆ بڕۆی، تینوێتی… عاشق سێبەر…. عاشق چۆڵێتی وتەنهایی…. عاشق. وەرەو وەک ڕاوچیەکی کارامە بمپێکە، من ئاوێکی تینوم و بە شەوگارێکی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

تەنها لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا، زیاتر لە دووسەد بابەتی جوێن و سوکایەتی دژم نوسراوەو پەلامارم دراوەو تەخوین کراوم بە چەپەڵترین چەک بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتیم، تەنها لەماوەی ئەم سێ مانگەدا هەزاران کەس تەنها بە منەوە مەشغوڵ بوون، جا یان دژم بوون یان پشتیوانیان کردووم. نایشارمەوە کاتێک هەڵمسەنگاندوە ئەوئینسانە شەریفانەی پشتیوانیان کردووم زۆرینەی ڕەها بوون ، ئەمە بە جۆرێک بووە زۆربەی ئەو بابەتانەی دژم نوسراون، زۆرینەی کۆمێنتەکان ڕسواکردنی خاوەنی تەخوین چی و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

سیاسەت بە تایبەتی بۆ بزوتنەوەی گۆران بە درۆو دەلەسەو فرتو فێڵ مەیسەر نابێت، دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕیار بوو بایکۆتی پرۆسەی سیاسی بکەن لە عێراق،ئەمە قسەی خۆیان بوو، وتیان ئەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی کارامە، لەبەر ئەوەی سەدان هەزار دەنگ تەزویرکراوە، غەدرێکی گەورە لە خۆمان ودەنگدەرانمان کراوە، کەچی ئێستا بە پێچەوانەوە سەرقاڵی ڕێکەوتنی ژێربەژێرەو ئەیەوێ بەشداری حکومەت بکات. وەک پێشتر بینیمان تەنها یەک ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە فڕۆکەی تایبەتی نێچیر فراکسیۆنەکەیان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بەشێک لە گۆڕانە پول پەرست و پۆست پەرستەکان، واینیشان ئەدەن کە زۆر دڵسۆزی گۆڕانن و ئەوەی هەلبژاردنەکان ڕەتکاتەوەو بایکۆتی بکات، ئەوە شەیتانەو واوەتر لەوە ئەڕۆن” خزمەتی پارتی ویەکێتی ئەکەن”، بۆ ئەمە وەڵامی جەرگبڕم پێیە،بەڵام لەبەر ئەوەی نامەوێ لەم کاتەدا شەڕی گۆڕان بکەم، تەحەمول ئەکەم و بێدەنگی هەڵەبژێرم، ئەوانە ئەبەخشم بە حورمەتی کاک نەوشیروان، کە دڵی بەو بزوتنەوەیە خۆش بو، دەنا بە بەڵگە ئەم سەلماند کێن ئەوانەی نۆکەری گوێلەمستی پارتی و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەگەر زانایەکی دەرونناسی بهێنین ودراسەیەکی گشتگیر بۆ کوردانی باشور بکات، گومانم نیە کە بە بەڵگەی زانستی پزیشکی، ئەیسەلمێنیت کە سەرتاپا نەخۆشە. کۆمەڵگای کوردی بە پیاو، ژن، دەسەڵاتدارو بێدەسەلات، دەولەمەندو هەژار، ئاقڵ و گەمژەیەوە، لەناو فەزایەکی ناتەندروست و ناجێگیردا ئەژی و کێشەیەکی گەورەو فراوانی دەرونی هەیە. ئەگەر تەواوی کۆمەلگاکان و نەتەوەکانی دنیا بخەیتە ژێر هەیمەنەی خوێندنەوەو تێگەیشتنەوە، مومکین نیە کۆمەڵگاو گەلێکی ئاوا بدۆزینەوە. ئەم کۆمەڵگایە لەهەمومەیدانەکاندا،هەتا مەیدانی خودی ژیان، تا سادەترین […]