ساڵی ١٩٩٥ دوای ته‌واوکردنی زانکۆ کۆلیژی زانست به‌شی بایۆلۆژی له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ هه‌ولێر مامه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ماڵمان له‌ سلێمانی بوو، له‌ سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی سه‌ر به‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان (دواتر لاوان بووه‌ رێکخراوێکی تر و له‌ خوێندکاران جیاکرایه‌وه‌) بوومه‌ به‌رێوبه‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی (رێبازی خوێندکاران) که‌ له‌لایه‌ن سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانه‌و‌‌ه‌ دوو هه‌فته‌جارێک بڵاوده‌کرایه‌وه و کادری راگه‌یاندنی سکرتارییه‌ت بووم له‌ به‌شی راگه‌یاندن، چه‌ندان جاریش به‌رنامه‌ی خوێنکارانم بۆ که‌ناڵی […]

به‌ بۆنه‌ی رۆژی زمانی دایکه‌وه‌، که‌ ٢١ی شوباتی هه‌موو ساڵێکه‌ و له لایه‌ن کۆمسیۆنی په‌روه‌رده‌ی زانستی و که‌لتوریی سه‌ر به‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (UNISCO) ه‌وه‌ دیاریکراوه‌، حه‌زم کرد ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ تایبه‌تییه‌ بنوسمه‌وه‌. ساڵی ١٩٩٥ خوێندکاری قۆناغی چواره‌می کۆلیجی زانسته‌کان به‌شی بایولوژی له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین بووم، تا ئه‌و کات پرۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ (مشروع البحث) که‌ به‌شێک له پێداویستییه‌کانی دواقۆناغی زانکۆیه،‌ به‌ زمانه‌کانی عه‌ره‌بی یان ئینگلیزی ده‌نوسرا. به‌نده‌ (ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم) بۆ یه‌که‌م […]

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌‌ واته‌ ١٨ ی ئه‌م مانگه‌ دوا رۆژی ده‌نگدان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کانتۆنه‌کان (ئه‌نجومه‌نی پیران)ی سویسرا، په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ ٢٠٠ کورسییه‌، که‌ به‌ پێی زۆر و که‌می رێژه‌ی دانیشتوان به‌ سه‌ر کانتۆنه‌کاندا دابه‌شکراوه‌، هاوکات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کانتۆنه‌کانیش که‌ له‌ ٤٦ کورسی پێک دێت هه‌ر چوار ساڵ جارێک سازده‌کرێت. بۆ ئه‌م هه‌‌لبژاردنه‌ ٢٩ حزب و کیانی سیاسی و ٣٨٠٠ کاندیدات کێبه‌ركێیان ده‌کرد. ژماره‌ی ٥،٢ میلیۆن که‌س […]

گوینه‌ ڕۆبێرتس و. له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌: هیوا ناسیح   پێشه‌کی: رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی به‌ریتانی گوینی رۆبێرتس (Gwynne Roberts) له‌ رۆژنامه‌ی (نۆیه‌ تسویرخه‌ تسایتونگ) که به‌ پڕفرۆشترین رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیزمانه‌ و له‌ سویسرا ده‌رده‌چێت، ٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌رێکه‌وتی ١٢/٩/١٩٨٧دا راپۆرتێکی له‌سه‌ر کیمیابارانی دۆڵی بالیسان نوسیوه‌، پێده‌چێت یه‌که‌م ڕاپۆرت یان وتار بێت له میدیای بیانییدا له‌ سه‌ر کیمیابارانی گونده‌کانی باشوری کوردستان، چونکه‌ ئه‌و کات میدیای ئه‌وروپا و جیهان به‌ پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه‌ زۆر ده‌گمه‌ن گرنگیان […]

چاوپێکه‌وتن: هه‌سنین کازیم و. له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌: هیوا ناسیح   هه‌فته‌ی رابردوو گۆڤاری به‌ناوبانگی (دێرشپیگل)ی ئه‌ڵمانی ، که‌ له‌ ژماره‌ ٣٢ی ٣ی ئابدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ و سه‌رکرده‌ی کارێزمی کورد له‌ باکوری کوردستان سازکردوه‌. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ وروژێنراوه‌، وه‌ک پێشبینی بۆ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنێک له‌ داهاتوودا و ژماره‌ی چه‌کداره‌ کورده‌کانی نێو داعش، هه‌روه‌ها ناوبراو وه‌‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پراگماتیی کورد، زیره‌کانه‌ توانیویه‌تی، وڵامی گونجاوی پرسیاره‌کان، به‌ گوێره‌ی عه‌قڵی […]

  بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێهه‌م، یان درێژکردنه‌وه‌ی بۆ دوو ساڵی تر ئه‌مرۆ یه‌ک له‌ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌کانه‌، هه‌رچی رۆشه‌نبیران و چالاکوانانی مه‌ده‌نی و دیموکراتیخواز و هه‌ندێک له‌ کادر و لایه‌نگرانی حزبه‌کان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها چوار حزبی سه‌ره‌کی باشور، پێیان وایه‌ بارزانی ده‌رفه‌تی خۆی ته‌واو کردوه‌، واته‌ دوو جار به‌ هه‌ڵبژاردن و جارێکیش به‌ نایاسایی بۆ دوو ساڵ بۆی درێژکراوه‌ته‌‌وه‌، که به‌ هه‌مووی ده‌کاته‌ ده‌ ساڵ. به‌ڵام پارتی دیموکرات […]

ھەوڵی دووکەرت کردنی  رێکخراوەکەمان  ھەمیشە بە نەزۆرکی دەمێنێتەوە   پاش ئه‌وه‌‌ی لە کۆنگرەی پێنجەمی ڕێکخراوەکەمان، کە لەشاری لیوڤن لە ووڵاتی بەلژیکا لە رێکەوتی (24 و 25 /1/2015) بەسترا, هه‌ندێک له‌ هاورێیان و ئه‌ندامانمان له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ بەھۆی پێنەدان و وەدەست نەخستنی ڤیزا بۆیان, نەیان توانی بەشداری کۆنگرەی پێنجەم بکەن و به‌م هۆیه‌وه‌ چەند کەسێک کە لەپەنجەکانی دەست تێناپەڕن و ئامانجیان ته‌نها ڤیزه‌وه‌رگرتنه‌ بۆ گه‌ران و سه‌فه‌ر لە بڕیارەکانی کۆنگرە لایان دا، ئێمەش […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌م رۆژانه‌و لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی )ئاراستە(ی رادیۆی نەوادا دادوەر ئومێد موحسین، وتەبێژی ئەنجومەنی داوەری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: (( بە نامەی تایبەتی بارزانی و تاڵەبانی و نەو‌شیروان مەستەفا مشتەشارەكان لە 5 ی ئازاری 1991 راپەرینیان كرد !! …هتد، ئینجا گوتی(( بەرەی كوردستانی ئەو كات لێبوردنی گشتی بۆ جاش و مستەشارەكان دەركردووە.))   به‌رێز وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر به‌هه‌ق دڵسۆزی داد و دادپه‌روه‌ریی بوایه‌، ده‌بوو ویژدانی به‌کاربهێنایه‌، ده‌بوو خاتری ئه‌و […]

پێشه‌کی شاخی ئه‌زمڕ زنجیره‌ چیایه‌‌کی به‌رزه‌ و ده‌که‌وێته‌ پشت شاری سلێمانییه‌وه‌ و ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر شاردا. شوێنێکی ستراتیژی گرنگه‌ له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه‌، کاتی رژێم زنجیره‌یه‌ک ره‌بییه‌ و مۆڵگه‌یه‌کی سه‌ربازیی لێ بو، قوله‌ (بورج)ێکی به‌رزیش له‌سه‌ر لوتکه‌ی ئه‌زمڕ بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان دروستکرا بو. شاری سلێمانی له‌ باكوری رۆژھه‌ڵاته‌وه‌ به‌ زنجیره‌ شاخی ئه‌زمڕ (١٧٠٠م)، گۆیژه‌ (١٥٢٥م) ده‌وره‌ دراوه‌. رێگای سه‌ره‌کی سلێمانی – چوارتا به‌ دامێنی شاخه‌که‌دا به‌ کۆمه‌ڵێک لۆفه‌ی سه‌خت و چڕدا سه‌رده‌که‌وێ و له‌ […]