چیت بۆ باس كەم، ئەی قەلەندەری سەرشێت.. ئەی گەڕیدەی بێ په نا و بێ ناونیشان، بەسەرهاتی كام جەلادی سەردەم و ئەفسانەی كام خوداوەندی خوێنڕێژ! چیت بۆ باس كەم؟ باسی ئەو كچانەی.. كه دەستی غەدری پیاوەكانی سوڵتان، له ناوەڕاستی شەقامێكدا.. به بەرچاوی منداڵانی درۆزەكەرەوه ڕۆحیان كێشان! چیت بۆ باس كەم؟ لەتاو ئازاری گوناهەکانت تارمایی ( مێینەیەکی) کوژراو بەنێو چاوی لا پەڕەی شیعرمەوە دیارەو دەستی نزاو پاڕانەوە به رزده كاته وه بۆ […]

هاوپۆل : هۆنراوە

ئەندرێ مانوێل لۆپێز، کاندیدێکی چەپڕەو، دوێنێ لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مەکسیک-دا سەرکەوتنی بەدەستھێنا. مەکسیک  کۆمارێکی فیدراڵییە و دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئەمریکای باکوورەوە، و کێشەی باندەکانی قاچاخچێتی ماددە ھۆشبەرەکان گەورەترین کێشەی ئەو وڵاتەیە. لماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی پێشوو و دەسەڵاتدارانی پێشووی مەکسیک، سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ باندەکانی مادە ھۆشبەرەکاندا پەیڕەو کردووە، بەڵام لۆپێز بەنیازە ئەو ستراتیژە بگۆڕێت بۆ سیاسەتی دانوستاندن و گفتوگۆ. “ستراتیژییەتی شکستخواردووی رووبەڕووبوونەوەی تاسەقامگیری و توندوتیژی دەگۆڕێت،” لۆپێز دوێنێ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئاژانسی گەردونی ناسا بڵاویكردەوە، لەم مانگەدا درێژترین مانگ گیرانی سەدەی 21 روودەدات و رەنگێكی سووری ناوازە مانگ دادەپۆشێت. ئاژانسی گەردونی ناسا رایگەیاند، ئەم ڕووداوە گەردونییە بۆ ماوەی نزیكەی چوار كاتژمێر بەردەوام دەبێت و دیاردەی مانگی سور دەتوانرێت بۆ ماوەی یەك كاتژمێر و 43 خولەك ببینرێت. دیاردەی مانگی سور كاتێك روودەدات كە زەوی دەبێتە بەربەدەست لەبەردەم گەیشتنی تیشكی خۆر بەسەر ڕووی مانگ، هەندێك لە تیشكی خۆر لەبەرگە هەوای زەویەوە دەردەچێت و دەبێتە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەمڕۆ ھاوڵاتیانی مەکسیک ڕوویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، و بەپێی راپرسییەکان پێدەچێت کاندیدێکی چەپڕەو سەرکەوتووبێت. بەپێی ڕاپرسییەکان، ئەندرێ مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر، تەمەن ٦٤ ساڵ، سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری مەکسیکۆسیتی پایتەخت، لەپێش ڕکابەرەکانی دیکەوەیە. ئەگەر لۆپێز ئۆبرادۆر بتوانێت سەربکەوێت بەسەر پارتی دەسەڵاتداری پارتی دەستووریی شۆڕشگێردان ئەوا دەبێتە یەکەمین چەپڕەو کە سەرۆکایەتی  مەکسیک لەماوەی چەندین دەیەدا بگرێتەدەست. لۆپێز پێشتر لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٢ دا خۆی کاندید […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

واتا بەدرێژایی ئەو هەزارو ئەوەندە ساڵە ،عەقڵی ئەو جۆرانە لە مرۆڤی کورد بایی یەک زەڕرە گەشەی نەکردووە . هەرگیز ئەو عەقڵە دۆگمایە پرسیارێکی لەناخی خۆیدا نەوروژاندووە ، بڵێت بەس نییە خادمی !! ئەم عەقڵە هێندە چەق بەستووە خۆی پێ ڕاستە کەخادم و کۆیلەیە . پێی وایە ڕێگای بەهەشت و حۆری و غیلمان بە خادمیدا تێ دەپەڕێت . خادیم و نۆکەریش بۆ کێ بۆ خە لیفە تورک ، عەرەب ، فارس […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بی بی سی داوای لێبوردن لە سەرنوسەرێكی ئافرەتی باڵای خۆی دەكات، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەگەڵ هاوپیشە پیاوەكانی خۆیدا مووچەی پێنەدرابوو. دامەزراوەی پەخشی بەریتانی ( بی بی سی) دامەزراوەیەكی ڕاگەیاندنی گشتییە و لەسەر بودجەی گشتی دەوڵەتی بەریتانیا بودجەی بۆ دابیندەكرێت، و هەمیشە بانگەشەی یەكسانی دەكات لەنێوان كارمەندەكانیدا. بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، كاری گراسی، لەماوەی كاركردنی وەكو سەرنووسەری چین، بەبەراورد لەگەڵ ئەو هاوپیشە پیاوانەی هەمان پۆستیان هەبووە  بەڕێژەی لەسەدا پەنجا مووچەكەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی کۆچبەرانەوە گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕی سێ ملیار یۆرۆش، وەک پشتیوانی بۆ کۆچبەرانی سوریا دەدەن بە تورکیا. ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکیا بڵاویکردەوە، پاش کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە لە برۆکسل-ی پایتەختی بەلژیکا بەڕێوەچوو، تیایدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەنتەری نوێی کۆچبەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەنەوە. وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت، لەڕێگاى ئه‌و سه‌نته‌رەوە پەنابەری یاسایی و نایاسایی لە یەکتر جیابکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر نایاسایی بن بیاننێرنەوە وڵاتی خۆیان. سەرکردەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەمڕۆ مۆسکۆ و واشنتۆن گەیشتنە ڕێکەوتنێک بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی لوتکە لەنێوان ترەمپ و پوتندا. یوری یوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری دەرەوە،  لە دوای کۆبونەوەیەکی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، و جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە کۆبونەوەکە لە وڵاتێکی سێیەم بەڕێوەدەچێت و چەند ھەفتەیەک پێویستە بۆ ئامادەکاری پێویست بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەکە. ” ماوەیەکی زۆرە  پلان بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبونەوەیە داڕێژراوە، کە گرنگییەکی زۆری […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لەم بەدواداچوونەدا زیادو كەمكردنی كورسیەكان دەخەینەڕوو، بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو. لەنێوان AKP و HDP دا بەپێی ئەم توێژینەوەیە با بزانین كامیان لەكورتیانداوە. با سەرەتا بگەڕێینەوە ھەڵبژاردنی ١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥، كە دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران حكومەت تەشكیل نەبوو ھەڵبژاردن دووبارە كرایەوە. لە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥:- AKP ٣١٧ كورسی بەدەستھێنا، بەمەش توانی بەتەنھا حكومەت تەشكیل بكات. *بۆ تەشكیل كردنی حكومەت پێویستی تەنھا بە ٢٧٦كورسی ھەبوو لەكۆی ٥٥٠ كورسی پەرلەمان. ھەر […]

هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی، ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران لێدوانێكی هاوبه‌شیان دا و ئاماژه‌ بەوە دەکەن، ڕاپۆرتێك ئاشكرا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن. په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگەیاند به‌هۆی ساخته‌كارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ و ، ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی ده‌درێن و دوورن له‌ ڕاستی. هێشتا ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ستی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان. په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند”سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان