گەورەترین کێشەی گەلی کورد وسەرجەم گەلانی ناوچەکە دین و نەتەوەپەرستییە. ئەم دوو ئایدیۆلۆجیە سەرچاوەی هەموو پێکدادان و ئاژاوەکانن لە نێوان خەڵکی ناوچەکەدا. گەلانی ناوچەکە بە هۆکاری ئەم دوو عەقڵیەتە بەردەوام لە شەڕ و پێکداداندان. هەرچی حکومەت و دەوڵەت و حیزبی فاشی و دیکتاتۆر هەیه لەم ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا لە ژێر ناوی دین و خواپەرستیی و نەتەوە پەرستیدا دەیان ساڵ درێژەیان بە حوکمی خۆیان داوە. حیزبە ستەمکارەکانی کوردستانیش وەک پارتی و […]

کاتێك شاەی ئێران هەواڵی خستنی حکومەت و داگیرکاری و سەرکەوتنی کودەتاکەی بیست” وتی” پدر و مادر ندارە سیاسەت” ئیدی نەهاتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی و چوو”  ئامانج لە ڕاپەڕین و هیوای پێشمەرگەو هاوڵاتیانی ئەنجامدەری ڕاپەڕین نەهاتەدی و وەك شاە چوو” بنەماڵەی پارتی و یەکێتی شــ. بە فیلتەری تورکی ئەردۆغان و فارسی شیعە سیاسەت دەکەن جڵەوی ئابڵوقەیان لە هەمو ڕوانگەیەکەدا گرتۆتە ئەستۆ ” جەنگی ناوخۆیان ئەنجامدا کە لە دو تەوەردا دەخوێندرێتەوە ” […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

خودایە…….. كفر ناکەم…پەرێشانم چیت ئەوێ لە گیانم بێ ئەوەی خۆم بمەوێ …دیلی ژیانت کردووم خودایە……. گەر ڕۆژێک لە عەرشەکەت هاتیتە خوارێ بەرگی ” هەژاری” بپۆشی بۆ پاروویەک نان لەخۆ ڕازی بوونت بخەیتە ژێر پێ ی نامەردان    و شەوی خاو و شەکەت دەستی بەتاڵ و دەمی داخراو بەرەو ماڵەکەت بنێ ی هەنگاو بە ئەرز و ئاسمانا کفر ئەکەی مەگەر نایکەی ؟! خودایە خۆزگە ڕۆژێکی گەرمی هاوین خۆت بەیتە بەر سێبەری […]

هاوپۆل : هۆنراوە

ماندێلا وێڕای ئەوەی بەجەستە ڕوبەڕوی گەورەترین ئەشکەنجە و سوکایەتی بوەوە، بەڵام بیرکردنەوەی هەر بەئازادی مایەوە، ئه‌و ئه‌مساڵ له‌ راپرسیه‌كى بریتانییه‌كاندا به‌كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌ى جیهان له‌سه‌ده‌ى بیستدا هه‌ڵبژێردرا. ماندێلا بە سەرکردایەتیکردنی جەنگ لە دژی ڕایسیسزم و ئاپارتاید توانی قورسترین بڕیاڕ بدات، کاتێک لەساڵی 1952 بە جێگری سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقا هەڵبژێردرا و ئەودەمەی لەدوای خەباتی سڤیل ناچاربو لە بەرامبەر زۆرداری و جیاکارییە خوێناوییەکانی حکومەتی باشوری ئەفریقا کەتیایدا 69 چالاکوانی ڕەشپێست بەناڕەوا […]

دروستكردنی شاخەكان مەوداكانی بیستن پەردەی ئەستێرەكان

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێكاری بەریتانیا بۆ سەرۆكی حكومەتی ئەو وڵاتەیە، هاوکات بەپێی دەستور سیستمی شاهانە دەسەڵاتەكانی سنوردارە و شاژنە ئێلیزابێسی دووەمیش تەنها كۆمەڵێك دەسەڵاتی سنورداری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندیە كە هیچ كام لە بەرپرسانی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئەو مافەیان نییە. بۆ نمونە، شاژن هەموو ئازادیەكی هەیە گەشت بۆ وڵاتان بكات، بەبێ ئەوەی پاسپۆرتی هەبێـت. بۆچی پێویستی بە پاسپۆرت نییە؟ لە یەكەمین لاپەڕەی پاسپۆرتی بەریتانیا دا نوسراوە […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ئەمشەو پەرلەمانى بریتانیا دەنگدانى لەسەر رێککەوتنى برێکزیت ئەنجامداو تیایدا تیریزا مەى سەرۆکوەزیرانى بریتانیا بە دەنگى 432 دەنگ بە نەخێر بەرامبەر بە 202 دەنگ بە بەڵێ تووشى شکستێکى گەورە بوو. ماوەى پێنج رۆژە کۆبوونەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیەى تیریزا مەى ئەنجام دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چونە دەرەوەى بریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا. پێشتر سەرۆکوەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی هۆشیاریدایە ئەندامانی پەرلەمانی بریتانیا و وتی ” هەندێک دەیانەوێت جیابوونەوەکە دوابخەن یان بەربەستی لەبەردەمدا دابنێن […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دواى ئەوەى ئەمشەو لە دەنگدان لەسەر جیابوونەوەى بریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا شکستى هێنا، پارتى کرێکارانى ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند کە سبەى پرۆژەى سەندنەوەى متمانە لە سەرۆک وەزیرانى بریتانیا دەبەنە پەرلەمان. جیێرمی کۆربین سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن «پارتی کرێکارانی بریتانیا» ھەڵمەتی لەکارلادانی سەرۆک وەزیرانی دەسپێکرد و دەڵێت: “سەرۆک وەزیران تەنھا مافێک کەمابێتی لە ناو پارتەکەی خۆیەتی «پارێزگاران» دەنگدانی پەرلەمان سەلماندی سەرۆک وەزیران لە دوو ساڵی ڕابردودا شکستی ھێناوە”. لاى خۆشیەوە دواى دەنگدانەکە و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

‎بەبۆنەی دەرچونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی زەمەن: بەتەنیشت بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیەوە، سەرەتای ھەژمونی بنەماڵەی سێیەم، بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا، دەستیپێدەکات ‎لەگەڵ ڕێزم بۆ ستافی زەمەن کە کەسانێکی پاک و دڵسۆزن، بەڵام دەکرێ بپرسین: بە ڕاست کێ خاوەنی ڕاستەقینەی سایتی پەیسەر و ڕۆژنامەی زەمەنە؟ ئایا بەڕاست ھیچ کەلێنێکی ئیعلامی ھەیە ئەم سایت وڕۆژنامەیە پڕی بکەنەوە؟ یان تەنھاو تەنھا ھەبونی پارە لە لایەن خاوەندارە ڕاستەقینەکەی ئەم ڕۆژنامە و سایتەیە؟ کە کوڕەکانی کاک نەوشیروانن. […]

نیعمەت عەبدوڵا سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان دەڵێت” ئەو پەرلەمانتارانەی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێم پەرلەمانتاربوون و ئێستا بونەتەوە بە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان یا پەرلەمانی عێراق كە موچەی شەش مانگ خانەنشینیەكەیان وەرگرتووە جگە لە پێشێلكردنی یاسا و هەڵەیەكی گەورە، كارێكی ” نائەخلاقی وەزیفیە” چونكە ئەوان هێشتا لە ئەركدان ئیتر موچەی خانەنشینی چی؟! وە دوای چوار ساڵی تر دووبارە خانەنشینی وەردەگرنەوە”، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا […]